Jump to content

دیوانی کوردی/ر

From Wikisource
313100دیوانی کوردی — پیتی ر1850کوردی

1

[edit]
قەوسی ئەبرۆ و موژەت تیر و کەوانە بە عومەر نیگەهت قەیدی دڵ و ئافەتی جانە بە عومەر
بە شەرارەی خەمی تۆ نەخلی مرادم سووتا باخی شادیم هەموو دەم فەسڵی خەزانە بە عومەر
تیغی ئەبرۆیی خەمت سووڕەتی سەیفی عەلییە باعیسی زەمزەمەیی شۆری جیهانە بە عومەر
بە عەلی سوێندت دەدەم شیعەی ئەگەر، ڕەحمت بێ خۆ ئەگەر سوننیی، ئەی شۆخی زەمانە! بە عومەر
پەڕتەوی عارزی یار و دڵی سەد پارەیی من قسەیی شەوقی مەهە و چاکی کەتانە بە عومەر
حەسرەتی ناو ئەگەر کووهکەنی بیمارم دڵبەرم هەروەکوو شیرینی زەمانە بە عومەر

2

[edit]
خەبەرێکم بدەنێ ئەهلی خەبەر! حەشرە مەگەر؟ ڕۆژ کە وا ئەمڕۆ لە مەغریب سەری هێناوەتە دەر
نووری مەهدی لەتەڕەف مەککەوە زاهیر بووە یا غەڵبەیی کوردە لە بۆ کوژتنی من کانی کەفەر؟
ئەشکی خوێنینە لە چاوما بە گرێ وەستاوە؟ یا غوباری ئەلەمە باعیسی عومیانی بەسەر؟
خەوە یا وەسوەسەیە یانە بە ڕەئیولعەینە؟ ئەم عەلاماتە کە وا دێتە ئەبەر مەددی نەزەر؟
ڕۆحی شیرینە کە دەردێ لە تەنی مەهجوورم یا مەهی من نیەتی ڕیحلەتە بۆ عەزمی سەفەر؟
بۆ سەفەر کەردەیی من بەدری فەلەک شایانە بێتە سەر دەستی و بۆ ڕەددی عەدوو بێ بە سپەر
باوجوود تاکوو ڕەقیب یاوەری ئەم دڵبەرە بێ هیچ تەفاوەت نییە بۆ من لە حەزەر یا لە سەفەر
دائیمەن دەستی دوعا دەگرم و شایەد زۆر زوو شای سەفەرکەردەیی من بێتەوە بێ عیجز و زەرەر
سۆزشی کوردییە یا جۆششی ئەییامی فیراق؟ ئاتەشی عیشقە مەگەر یا شەرەری ناری سەقەر؟