دیوانی کوردی/ز
Appearance
1
[edit]دڵ لە میحنەت کەیلە ئەی پیری موغانی بەزم ساز! | هەر ئەتۆی بۆ بارەگای عەیش و تەڕەب مەسنەدتەراز |
مەی حەرامە گەر بە فتوای موفتی و قەولی جەدید | پیری من جار جار بە قەولێکی قەدیم داویە جەواز |
بانگ کەنە زاهید نومای ڕەندانی گۆشەی خانەقا | بێن، کە وازە دەرکی مەیخانان و خەڵوەتگاهی ڕاز |
خابی غەفڵەت نازڵە بۆ چاوی شەحنە و موحتەسەب | دەرفەتە جامێ ئەسەر کێشێ بڵا بێ ئیحتیراز |
با بە شەرتێ بادە مەردئەفگەن بێ، ساقی نەوجەوان | دیدەمەست بێت و کڵاو کەچ کات و دوگمەی سینە واز |
زولف و کاکۆڵ و غوڵامانەی هەموو ئەفشان بکا | بێ بە زانوودا بدا جامێ بە عیشوە و شەرم و ناز |
دەستی یار و گەردنی قەڕڕابە، لێوی جامی مەی | فێس و تەڕلگ بگرێ دەوری دیدەیی وەک باز |
خاوکەرەی خانمە قەنارەی سۆڵ و سەوزەی نەسمە جان | ڕەقسی سەمکە، نازی شەهبە، ئاشووب و غەمزەی سەروی ناز |
دائیرەی میسری چەقانەی گەوهەر و لەنجەی سەمەن | دەنگی چاوەش بێ بڵا ها دێتە گیانم بێ نەواز |
ئاغە زەننوون لێ بدا، سینە کەمان، حارس گرفت | ئەلکە تەنبوور و دەف و ئەسعەد بدا دەستێ لە ساز |
مستۆ ئیبراهیمی ئاوڕەحمان نەوا و فەتحی حەزین | مستەفا ناری و سێگا، یۆنس بڵێ دەشتی و حیجاز |
با ڕەسووڵ هەڵداتە ڕاست، ساڵح بڵێ نیوەشەوێ | محێدین چوارگاهـ و قەرە دەنگی بڵند کا بۆ قەزاز |
جار بە جار بە کزێکەوە هەڵسێ لە پەردەی زاهیری | یارەکەی عاشق کوژ و مەعشووقەکەی دوژمن نەواز |
موتریب ئەر وا بن فیدایان بن نەکیسا و باربود | ساقی ئەر وا بێ بە قوربانی دوو دیدەی بێ، ئەیاز |
مەجلیس ئەر وا بێ هەزار جەمشیدی جەم فەڕڕاشییە | مەی ئەگەر وا بێ بەهای جامێکی، ئێران و حیجاز |
ڕێ مەدەن لەو بەزمە شێخی تەکیە و سۆفی خانەقا | کۆنەلۆتی جندە پەروەر، سپڵەیی بەچچەنەواز |
وا فەرەج بۆ نیک بەختی بێ بچێتە سەر حەقیق | کووسی ڕێحلەت لێ بدا دەرچێ لە مەنزڵگەی حیجاز |
وا نییە کوردی مائیلی ئەو جۆرە ئەتوارانە بێ | لازمە شاعیر لە هەر چەشنێ بڵێ بۆ ئیمتیاز |