دیوانی سالم/ش
Appearance
1
[edit]بە پابووست بگا گەر سەر وەکوو فەرش | سەری فەخرم دەگاتە پایەیی عەرش |
نیگاهی چاوی مەستت گاهی ئیما | دەبەخشێ نەشئەیێ بۆ من وەکوو بەرش |
ئەگەر مانیع نەبن دەستم دەگا پێت | درازیی ئاستین و کۆتەهی ئەرش |
موژەت تابوور و میرئاڵایە چاوت | ئێرش بۆ دڵ دەبا گەر پێی بڵێ عەرش |
2
[edit]گوارەت کەوتە سەر ڕەوشەن بناگووش | سهیل و ماه را کردی هماغوش |
لەبی شیرینی دڵبەر کانی لەعلە | چنان لعلی که از جان می برد هوش |
وەکوو لەعلی گوارەت ئاڵە ئەشکم | منش در دیده جا کردم تو در گوش |
ئەگەر دەیدی لەبی تۆ پووری هورموز | نمودی لعل شیرین را فراموش |
بە ئیما گەر تەڵەب کەم ماچی لێوی | به لوءلوء لعل را گیرد که خاموش |
پەیاپەی دێتە ڕوو ئەشکم وەکوو سەیل | از آن خونی که در دل میزند جوش |
وەکوو جامی ئەگەر سالم حەریفی | ز خون دل شراب لعل می نوش |
3
[edit]عەجەب دیگی دڵی هێناومە جووش | بت سنگین دل سیمین بناگوش |
برۆ قەوس و موژە تیر و وەلەد چاو | ظریف مهوش ترک قباپوش |
لە تابوشتی شەرارەی ناری عیشقت | به سان دیگ، دایم میزنم جوش |
بە مەرگی تۆ، لە قەبریشا کە بڕزێم | نگردد مهرت از جانم فراموش |
ڕەقیب چاک چاک دەکا جێبی کراسی | گرت همچون قبا گیرم در آغوش |
دڵ و ئیمان و دینی برد بە تاراج | برو دوشش، برو دوشش، برو دوش |
حەکیمانە وتی حافز بە بیمار: | لب نوشش، لب نوشش، لب نوش |
4
[edit]ئەبداڵی ئەبەد هەر منم ئەی چەرخی جەفاکێش | تا دەربەدەر و شەهر بە شەهرم وەکوو دەروێش |
یەک بێشە لە سەحرایی دەروون سەبزە لە سینەم | از بس که ڕوا تیری نیگاهت لە دڵی ڕێش |
تا یاری منی یاری دڵم هەر غەمی تۆیە | بێگانە بووم یەکسەرە بۆ تۆ لە کەس و خوێش |
جوز بووسەیی ئەییامی ڕەزامەندیی دڵدار | نەمدی لە جیهانا بە ئەبەد نۆشێ بەبێ نێش |
وا دێتەوە سوێ زەخمی دەروون گاهی خەیاڵت | شەو خاوی نییە سالمی بێچارە لەبەر ئێش |
5
[edit]خودا چ بکەم لەدەس بەختی جەفاکێش | نەمەکڕێزە لەسەر داغی دڵی ڕێش |
لە غەمزەت موددەتێ بوو خۆم دەپاراست | ئەجەل هێنامیە بەر تیرت جڵەوکێش |
تەعەششوق بۆ کەماڵی عاشقی زار | بەمیسلی حەملەیی گورگە ئەسەر مێش |
لە تای میزانی عیشقا سەر چ سووکە | لە کیشی دڵبەرا بێ وەزنە بۆ کێش |
فیراق حەڵوایی وەسڵی کرد بە سەفرا | فەرامۆشم بووە نۆشت لەتاو نێش |
لە ڕووگەرمیی و دڵسەردیت مەلوول نیم | دەکەم شوکرت بە ئینعامی کەم و بێش |
تەماشا کەم لە وەزعی بەزمی دڵبەر | ڕەقیب بێ غائیلە و سالم بەئەندێش |