دیوانی سالم/س
Appearance
1
[edit]خامۆش ببە لە بانگ و سەدا ئەمشەو ئەی خرووس | با دەس بکەم لە گەردنی دڵبەر بە عەیش و بووس |
ناکەم توهی کەناری دڵارا بە بانگی مورغ | تا دێ سەحەر لە دەرگەهی والی غەریوی کووس |
تیری نیگاهی عیشوەیی نازم بە جەرگ و دڵ | خوێنینە وەک خەدەنگی تەهەمتەن بۆ ئەشکبووس |
بۆ قەسدی دڵ ئیشارەیی غەمزەی بە ئەمری چاو | تابووری لەب بە تیپی موژە وەک سوپاهی ڕووس |
پوستانی دڵبەرم بە نەزاکەت لە چینی زوڵف | وەک گۆیی عاجە بۆ خەمی چەوگانی ئابنووس |
مەششاتەیی خەیاڵە مەگەر وەسفی ڕوویی یار | زینەت دەدا بە دوختەری فیکرم وەکوو عەرووس |
زاهید بڕۆ نەسیحەتی من شوغڵی تۆ نییە | جەوهەر دەبا ڕەفاقەتی هەر واعیزی عەبووس |
ئەی چەرخی واژگوون ستەمی تۆ بە کێ بڵێم | زاڵمدڵی بە جەور و جەفا میسلی فەیلەقووس |
ئەهلی زەمانە جەنبی هونەر ناگرن بە هیچ | سالم مەکە هەوایی ئەمەل ئێستە بێ فلووس |
2
[edit]غەیری فیکری وەسڵی دڵبەر، نیمە ئەسڵەن یادی کەس | هر دو عالم را به دشمن ده که ما را دوست بس |
نیمجۆ گەر بێ وەفا کا، گەندومین ڕوو دڵبەرم | جمله دنیا پیش چشم من نماید یک عدس |
قەڕن و ساڵ و مەهـ ئەبەد نایێمە یادت لەمحەیێ | ای که بی یاد تو هرگز برنیارم یک نفس |
عیجزی حاسڵ بوو بە غەفڵەت دڵ لە جەوری دڵبەرم | قند را لذت مگر نیکو نمی دارد مگس؟ |
دیدە هەڵنایێ لە سەیری گوڵعوزارانی جیهان | تا تو را دیدم نکردم جز به دیدارت هوس |
بیمی ئافاتم نییە شەوها لەبەر ئوفتادەگی | آنچنانم کز خیالت باز نشناسم عسس |
بوو بە یەم ئەشکم لە کۆتا وەهـ چ خۆشە ناگەهان | بر سر آیند این رقیبان سبکبارت چو خس |
سەعبە سالم قاسیدی دڵبەر دوو ئەسبە بێتە لات | بعد ازین بنشین که گردی برنخیزد زان فرس |
3
[edit]بە فەن ئەی موددەعی! گەر بی بە ئیبلیس | فەریبی دڵبەرم نادەی بە تەلبیس |
لە جەوری ماهی بێ میهرم هەموو شەو | دەگا ئاهی شەرەربارم بە بیرجیس |
دڵم تا جەننەتی وەسڵت قوبووڵ کا | دەبەم ناوت بە قەد تەهلیلی ئیدریس |
پەرێشانە لە ڕووتا کافری موو | مەگەر شێواوە سوڵحی ڕۆم و ئینگلیس |
مورادم ڕووتە هەرجا وەسفی مەهـ کەم | دەبێ دوو بێ نیشانەی تیری تەجنیس |
خەبەر کەن شێخی واعیز با بزانێ | بەجوز دەرسی مەحەببەت سەهوە تەدریس |
سولەیمانم بە تەمکین تا مەکانت | لەناو مەهدی دڵا بێ میسلی بەلقیس |
ئەوەندە چەرخی داوم چەرخەیی چەرخ | ڕەگی دڵ با درا وەک ڕشتەیی ڕیس |
ڕەقیب بۆ کاری سالم تۆی خەلەلخواهـ | نەگا یا ڕەب بە مەتڵەب دوزدی دڵپیس |
4
[edit]نایەڵێ بێمە حوزوورت منی ئاوارە، عەبەس | عاجزیی گوڵ لە جەفای بولبولی بێچارە عەبەس |
نەوجەوانی! بە ستەم دڵ مەدە، بێ، تووبی خودا | بێ غەمانە بە جەفا ئەم سەری ئازارە عەبەس |
جەوری خۆت کوشتن و هەم فەخری عەدووی تۆ باعیس | بە سەدای خەندەیی ئەو کوشتنی دووبارە عەبەس |
کەمی ڕیتە قەدەمت مەردومی چاوم لوئلوء | ئارەزووی چاکە لەگەڵ مەردومی بێکارە عەبەس |
پایەیی نیک و بەدی لەم تەبەقە بەرعەکسە | هەوەسی ڕوتبە لەلای ئەم سەر و سەرکارە عەبەس |
دیدەنی قوربی ڕەقیب بوو بە کەدەر کەوتە دڵم | دات بە ڕووی ئاینەدا، ئەم خەتی زەنگارە عەبەس |
دڵ لە ڕەقسایە وەکوو زەڕڕە لەبەر پەرتەوی ڕووت | بە هەوای شۆڕشی من ڕەقسی حولی دیارە عەبەس |
ناڵە سوودی نییە سالم لە دڵی کافردا | لەب بدۆزە بە ئەلەم ئەم هەموو هاوارە عەبەس |
5
[edit]بە وەفایە قەراری من، مەخسووس | بە جەفا شوغڵی یاری من، مەخسووس |
لە وەفات دوورە بێی، ئەگەر بمرم | ڕووبەڕوو بۆ مەزاری من، مەخسووس! |
زیندە هەر کەس بە ڕووت، وەلاکین خووت | بەرقە بۆ کشتزاری من، مەخسووس! |
ئەو کەسە ئیبتدا گوڵی بەش کرد، | خاری خستە کەناری من مەخسووس! |
لێکی دا ئاسمان بەرابەر زوڵف | ئوسخەیی ڕۆزگاری من، مەخسووس |
سوورمە بۆ چاوی موددەعی دێنی | گەر بە باد دەی غوباری من، مەخسووس |
داویە سالم! زەمانە ڕیسوایی | حاسڵی سەعیی کاری من، مەخسووس |