Jump to content

دیوانی جەوهەری/ت

From Wikisource
308209دیوانی جەوهەری — پیتی ت1935جەوھەری

1

[edit]
شیعری نەغز و نەسری پڕمەغزت وەکوو ئاوی حەیات گەینە سەر مردووی دڵم إحياءُ مِن بَعدِ المَمات
مەزرەعەی ڕووحم وەکوو دەشتی حیجازێ توشنە بوو توونیەتی لاچوو کە هاتن هەر دوو وەک دیجلە و فوڕات
مەسئەلەی مەشهوورە هەر جارێ دەڵێن خۆشە بەهەشت موخلیسی تۆم و لە دڵ دەرناچی تا يوم الممات

2

[edit]

بەبۆنەی تەواو بوونی سپی کردنەوەی ژووری سەلیم خانی باغچە برای سەعیدخانی

موبارەک بێ وەتاغی بەرز و جوانت هەمیشە ئاوەدان بێ دەرک و بانت
بە شادی و عیززەت و دەوڵەت بمێنی سەلامەت بن هەموو ئەولادەکانت
هەزار و سێسەد و حەفتا تەواو بوو سپی کاری وەتاغی خانومانت