دیوانی جەوهەری/ر
Appearance
1
[edit]بەشێک لە شیعرێکی درێژ کە ئێستا نەماوە
ئەی نەسیمی سوبحدەم وەی شارەزایی دەشت و دەر | خۆم بە قوربانی شنەت بم هەستە زوو بە وا وەرە |
زۆر دەمێکە ئارەزوومە وا بنێرم قاسیدێک | بۆ حوزووری خۆشەویستم بۆ سەرم تاجی سەرە |
کاغەزێکت بۆ دەنووسم زۆر بە زەوق و ئاب و تاب | دەیدەمە دەستت بەڵان تۆ خودا زەریفی هەڵگرە |
2
[edit]نامە بۆ مەلا محەممەدی ئەییوبی کە لە کاتی سەردانی تووبا خانمی خوشکی سەرداری بۆکان، جەوهەریی لە دەرەوە بەجێهێشتبوو.
ئەی جەنابی موقتەدیر ئەی هەمدەمی شەوگاری دوور | بۆچ ڕەفێقی خۆت بەجێهێشت و بەتەنیا چوویە ژوور |
گەر دەڵێی تۆ ئەهلی عیلمی ئێرە جێگای تۆ نییە | خێر، لە حەق گەر لانەدەی هەر بۆ مەیە حۆر و قوسوور |
داری تووبا سێبەر و بەرگ و بەری هەر بۆ مەیە | هەر دەبێ من بچمە ژێری و تۆ تەماشا کەی لە دوور |
تاقەتی هیجرم نییە تۆخودا لە من دووری مەکە | یا ئەتۆ زوو بێرەدەر، یا فەرموو تا منیش بێمە ژوور |