Jump to content

دیوانی جەوهەری/ب

From Wikisource

1

[edit]

داوای تووتن لە خەلیفە سەیید خدری داشاغڵ

ئەی جەنابی موستەتاب ئەی سەییدی عالی نەسەب ئەی موریدی قادریی و غەوسی گەیلانی نەسەب
ئەوڕۆ دوو ڕۆژە لە ماڵێ نۆبەتی میهمانمە فەرموو با دەرچێ لە ماڵم کافرەدێوی لامەزەب
بۆ دەوای ئەم نۆبەتێیە تووتنێکم لێت دەوێ نەرم و خۆش و زەرد و جوان، تای نەبێت و مونتەخەب