دیوانی سالم/ر
Appearance
1
[edit]بە چین گرتوویە زوڵفت گردی ڕوخسار | چلۆن سازش دەکا مارت لەگەڵ نار؟ |
بە خوێن بێ دڵ، بە گەرمی بێتە سەر جەرگ | ئەگەر بێ تۆ دڵم شاد بێ بە گوڵزار |
دەڵێم: وەک قامەت و ڕووتە مەهـ و سەرو | گەر ئەم ساحیبقەبا بێ، ئەو کولەهدار |
ئەگەر شەبها بەبێ تۆ خوابگاهم | پەڕی قوو بێ، لە پەهڵوومایە وەک خار |
سەبا سا بێ بەسەر گێسوویی یارا | دەماغم خوشکە بێ بۆی موشکی تاتار |
تولووعی کرد کە خورشید ئاینەی گرت | لە سوبحا عەکسی ماهی کرد نموودار |
تعالى الله چ سیحرێکی بینا نا | لە نەزمی خاڵ و زوڵف و چاو و ڕوخسار |
ڕەشی کرد و بڕی، خەم بوو، موزەییەن | بە غازە و سوورمە و میقراز و پەڕگار |
بە سونبولزاری زوڵفا کەوتە ناو باغ | لە شەودا دڵ وەکوو شەبگەردی هوشیار |
چنیی، گرتی، گەزی، بۆی کرد و لای دا: | بەنەفشە و سونبول و سیب و گوڵ و نار |
لە وەختێکا لەگەڵ تۆ ئاشنا بووم | نە مانیع بوو نە حاجیب بوو نە ئەغیار |
بە ڕووما وا لە ئەبرۆ تیغی کێشا | وەکوو سەیفی عەلی بۆ سەففی کوفار |
نە پێی ڕۆیین، نە ڕێ بۆ دەستی کۆشش | ئیلاهی! کەس نەبێ وەک من گرفتار |
دەکێشێ خوێنی سالم حەرفی ئیسمت | وەکوو مەنسوور ئەگەر ببرێتە سەر دار |
2
[edit]دڵ لە میحنەت کەیلە ڕێم کەن با لە غەم دەرچم لە شار | ئەمڕۆ ڕۆژێکە لە جەمعی مەردومان بگرم کەنار |
دەستەئەژنۆ دانیشم بۆ حاڵی خۆم بگریم بە زار | موسم عید است و ما نومید از دیدار یار |
عالمی در عیش و نوش و ما و چشم اشکبار | |
ئەی ڕەفێقان بێن بە مەردی چاری ئەم بێچارە کەن | غەرقی لوججەی ژەرفی دەردم لەو دەمە سەر تا بەدەن |
نەونیهالی شادومانیم بۆ نەبێ سا ڕیشەکەن | هرکسی با یار در گشت گلستان است و من |
ز اشک سر خم شد کنار از داغ هجران لالهزار | |
ئەم جیهانە خولدە بۆ مەردوم وەلی بۆ من سەقەر | عومری شیرینم بە تەڵخی چوو لەبەر توولی سەفەر |
قەت لە موددەی عومری خۆمدا هەفتەیێ نەمدی حەزەر | سینه سوزان دل فروزان کوچه کوچه دربهدر |
کس مبادا همچو من آواره از دار و دیار | |
لەو دەمە تا حاڵ لە داوی دوورییا کەوتوومە بەند | نەبوە فاریغ بم بە ئانێ قەت لە ئافات و گەزەند |
ڕۆژ و شەو مەشغووڵی ئەم زیکرەم بە فەریادی بوڵەند | بینوا و دل پر از خار و غریب و دردمند |
دست برد دل سر به زانو چشم در ره، دلفگار | |
دێتە گوێم دایم بە زاری ناڵەیی مەحزوونی دڵ | بێقەرار و ئیزترابە ساڵ و مەهـ قانوونی دڵ |
داتەپی کاخی موراد و تێک شکا ئەستوونی دڵ | «بکرهجو»یی شد ز هر چشمم روان از خون دل |
عاقبت کردم دوا داغ فراق سرچنار | |
کەس نەبێ سالم لە دونیادا وەکوو من تووشی دەرد | بێنەوا کەوتوومە غوربەت ناتەوان و ڕەنگ زەرد |
شیعری مەولانا ئەخوێنم هەڵئەکێشم ئاهی سەرد | خالدا گر نیستی دیوانه و صحرانورد |
تو کجا و کابل و غزنین و خاک قندهار |
3
[edit]جیلوەیی عیشقت دەکا هەردەم لە دڵ نوور ئاشکار | پێشی دیدەی دڵ لە ڕووتا ئاگری توور ئاشکار |
وام دەوێ سیڕڕی نیهانم قەت لە پەردە دەرنەچێ | جەزبەیی عیشقت دەکا پێم ڕازی مەستوور ئاشکار |
کردوویە لێم زەعفی خۆم و شۆخیی و جەور و جەفات | چنگڵی بازی شکار و حاڵی عوسفوور ئاشکار |
گەر بزانی نووکی پەیکانی موژەت چۆنەدێتە دڵ | بۆت دەبێ سەعبییەتی سووراخی زەنبوور ئاشکار |
سەبکی شیعرم شاهیدە بۆ دڵڕوبایی دڵبەرم | سووڕەتی چینی دەکا تەزئینی فەغفوور ئاشکار |
موددەعی خاتر ئیشارەی ڕووت دەکا حاشا مەکە | مەبنییە بۆ بادەنۆشیت چاوی مەخموور ئاشکار |
ڕۆژ کە زاهیر بوو نیشانەی دەفعی نوسخەی زوڵمەتە | زوڵفی تۆ، بێ شەو، لە ڕووی ڕۆژ کردی دەیجوور ئاشکار |
مەنعی زاریی دڵ کە سالم با نەدا عیشقت برووز | بەزمی پەنهانی دەکا ئاوازی سەمتوور ئاشکار |
4
[edit]ئەییامی عید و عەهدی گوڵە و مەوسیمی بەهار | ساقی به روی یار ببین ماه و می بیار |
جانە لە ماڵ و دەوڵەت و موڵکم عەزیزتر | آن نیز بر کرشمهٔ ساقی کنم نثار |
بێت و لەبم بگاتە لەبت دڵ بەڵەد دەبێ | از فیض جام و قصهٔ جمشید کامگار |
چیهرەت بە ئاب و ڕەنگی لەتافەت دەڵێی گوڵە | یا رب ز چشمزخم زمانش نگاه دار |
ڕەنگین دەبێ لە حاڵەتی بەزما بە شیعری من | جام مرصع تو ازین در شاهوار |
ڕێگا دەبا بە سیڕڕی دەهانت خەیاڵی من | موهوم نقطهایست نه پنهان نه آشکار |
5
[edit]ڕووت نازک و لەتیفە وەکوو نەوگوڵی بەهار | قدت به راستی چو سهی سرو جویبار |
ڕێ کەی دەبا بە سیڕڕی دەهانت خەیاڵی من | موهوم نقطه ایست نه پنهان نه آشکار |
زۆرئاوەرن فیراق و غەریبی و بێکەسی | از دست هر سه تا چه کشد این دل فگار |
بۆ من غەزایە قەتڵی ڕەقیبم بە ئەمری تۆ | دانم مصاف راه و نترسم ز کارزار |
وێران بکەی بە تەرزی جەفا گەر بینایی دڵ | از وی به در شوم اگر آیم به اضطرار |
مەشغووڵی مەشقە وا شەبی ئابان لە زوڵفی تۆ | عقل طویل را نبود هیچ اعتبار |
سالم نییە نەجاتی لە داوت بە نەقدی جان | در ششدر غمت دلش افتاده مهرهوار |
6
[edit]وەکوو نەی تا لەبم نەگرێ لەبی یار | نەی ئاسا دێتە گوێم ناڵەی دڵی زار |
دڵی بیماری بێدارم لە زوڵفا | دەناڵێنێ لەبەر توولی شەوی تار |
سەری زوڵفت لەخەودا دێتە سەر ڕوو | دەکا خەو خۆش لەبەر چاوم سیەهمار |
وەها پایەی بینای هەستیم لەبن هات | قوبووڵ ناکا ئەبەد تەعمیری میعمار |
ئەگەر ئیفشا بێ نەفحەی چینی زوڵفت | خەجاڵەت دەیگرێ ئاهوویی تاتار |
وەکوو لەعلی لەبت دێ ئەشکی ئاڵم | لە هیجرا گەر ببینم ڕەنگی گوڵنار |
لە گەردنمایە تا زەنجیری گێسوو | وەکوو من کەس نەبێ سالم گرفتار |
7
[edit]یادی زوڵف و ئەبروو و موژگانی یار | زەخمی تیرە، زەربی تیغە و زەهری مار |
طرفة العَينێ جودا نابم لە دۆست | گەر بە دەستم بێ زەمامی ئیختیار |
وا لە قەیدی زوڵفتا ئاشوفتە بووم | شوبهەیە کارم بە وەزعی ڕۆژگار |
ئیبتدا دایەی ئەزەل تەنخواهی شیر | دای بە تیفلی تالیعی من کووکنار |
دەست ئەدا بۆم ڕوو لە ڕووماڵینی دۆست | گەر موقارین بێ خەزان و نەوبەهار |
کەی بە سالم دەردەچێ سالم کە بوو | سەیدی سەحرایی شکاری شەهسوار |
8
[edit]جەمعی زیددەینە لە ڕووی موویی سفیدەم ڕوخی یار | گڕ دەبەستێ بە یەقین پەنبە لە نەزدیکیی نار |
عەزمی ئەو شۆخە، وەلێ نازیمی زیددەینە مودام، | سازشی دا کە لە ڕوخسارەوو موو، ئاگر و مار! |
سوورەتی عاشقیی و پیریی من بێنە نەزەر: | وەکوو تیفلێ کە بدا پەنجە لەگەڵ شێری شکار |
شادیی و غوسسەیە بۆ دڵ، ڕوخی دڵدار و ڕەقیب | تەرەب و ئەندووهە بۆ بولبولی شەیدا، گوڵ و خار |
دڵی سالم بە سەفا عەکسپەزێریی ڕووتە | ڕۆشنیی وا، بە ستەم، حەیفە ببێ تیرە و تار |
9
[edit]خۆشا هەر جا کە فەسدی لەب دەکا، یار | دەبێتە مەعدەنی لەعل و نەمەکزار |
لە زەخمی خوێن وەکوو فەووارە دەقوڵێ | شەهیدی ناوەکی موژگانی دڵدار |
کە فەسساد قەسدی فەسدی لێوی تۆی کرد | جیهان گرتی سەراسەر ڕەنگی گوڵنار |
پەناهی بردە بەر چاوت دڵی تەنگ | دەوای بیمار ئەگەر بکرێ بە بیمار |
لە خاکی کوشتەیی زەنجیری زوڵفت | سەحەر دێنێ سەبا بۆی موشکی تاتار |
سەری زوڵفت کە ئیفشا بوو بە ڕوودا | لەلام ئاشوفتە بوو تەرتیبی ئەشعار |
هوما بگرێ دەبارێنێ لە پەڕ لەعل | کە پیشەی کوشتەیی لێوت بە مینقار |
دەترسم بێ لە ناکادا سەموومێ | نە گوڵ بێڵێ، نە دڵ بێڵێ، نە گوڵزار |
لە وەختێکا لەگەڵ تۆ ئاشنا بووم | نە حاجیب بوو نە مانیع بوو نە ئەغیار |
لە حاڵاتی نەزەردا لێم دەتۆرێ | موژەت خوونڕێز، دڵی سالم گونەهکار |
10
[edit]کەی موقارین بن لە وەسڵا ڕووی من و ڕوخساری یار | قەت بە هەم ناگەن لە یەک جا؛ ئەم خەزانە و ئەو بەهار |
ڕاستیی شمشاد و قەددی تۆ بە ئەندازەی یەکن | هەر دوو مەوزوونن وەلاکین ئەو زەخیمە و ئەم نەزار |
دای لە قافڵەی سەبر و بردی ڕەهزەنی عیشقت بە تاو | تا حەشر ناگەم بە گەردی؛ من پیادە و ئەو سەوار |
11
[edit]آن چنانم از فراق روی یار | لەحزەیێ نەمماوە ئارام و قەرار |
گریهام از بس که آرد خون دل | دێ بە ڕووما میسلی سەیلابی بەهار |
سوی من گر بگذرد جانانهام | نەقدی ڕۆحم وا لە کەفدا بۆ نیسار |
چون سگ کویش ندارم آشنا | هەر ئەوە بۆ من ڕەفیق و یاری غار |
باد اگر آرد غبار کوی دوست | وەک جەواهیر سوورمەیە بۆ چاوی تار |
بس که گریم من به یاد گلرخی | زاهیرە هەر سوور لە ئەشکم لالەزار |
چون غمش آرد شبیخون بر سرم | دەوری دڵ دەگرێ لە هەر سوو وەک حەسار |
متصل شد نالهی مجنون و من | ئەو لە سەحرا، من لە قوللەی کۆهسار |
نیست چون من در جهان دیوانهای | وێڵی کردم هەر تەرەف سەحرا و شار |
جمله بند چشم بی خوابم به شب | ئاسمان و میحوەر و قوتبی مەدار |
گر ز محشر داد رندان بشنوند | دەچمە بەر دیوانی حەق، مەست و خومار |
سجده خواهم کرد اندر پیش صف | عەرز دەکەم، ئەی پادشاهی کردگار! |
سالم رند از جهان بدنام چیست | زاهیدت بۆچ کرد بە ساحیب ئیعتیبار؟ |
12
[edit]ئەی فیدایی ڕەوتی توندت، گورگەلۆقی کەمتیار | وەی غولامی جوست و خێزت، لەقلەقی ناو جۆیبار |
ئەی لە وەزنی خیسیەتەینت، سەرسەبوک تۆپی قەپان | وەی لە ڕووی خەرتوومی بێ جانت، حەفیی وەک توولەمار |
ئەی بە قەددی تۆپی شەش پۆن «است» قیتەی سەرپەتیت | وەی وەکوو سندووقی جوببەخانە خایەت ئوستوار! |
ئەی بەرابەر توخمی باتووت بەیزەیی ڕوخ، هێلکەکەو! | وەی موقابیل توولی میلت، نێرکی کاردوو و مەنار |
خایەماڵی چۆن بکا؟ تاگاتە مەقسەد دەستی عووج! | کۆتەهە بۆ باوەشێنی کێری تۆ، دەستی چنار |
وەک گونت شووتیم لە بوستانا نەدی ئاونگ و زل! | هیچ زەمێنێ نایێنێ نەوعی عەموودت، کالیار! |
بۆ هەوای تێچێنی دانی ئەو مەدارە، دێ بە دەو | بستی پەڕڕەی شەشپەڕت بۆ پیرەزاڵی بێتە کار |
وەک یەلی عەهدی قەدیم بیستوومە لۆنگت کردە پێ | چوویە ناو زۆرخانەوە بۆ کوشت و گیری کارزار |
میلی ناولنگت یەکێ بوو، میلی سەرشانت دووان | دەستی جەللابی بە سێ میلی وەها نەیکردووە کار |
دوو کەدووی زل، یەعنی خایەت، کیسوەتی پڕ کردبوو | عەقرەبێ بۆ ئەزیەتت، وەک دز، لەوێ گرتبووی قەرار |
گوێچکەفیلێ کەوتە سەر ئاو، یەعنی جێبی خیسیەتت | ئەو چەقە پڕ کیسوەتە بۆ شانی عەقرەب بوو بە بار |
هەر کە باری کەوتە سەر لەولەوچە، عەقرەب قەهری کرد | تێی چەقاند چاپوک بە چەقدا نێشی تیژی زەهردار |
ئینتیشاری ژاری ئەو نێشانە زگتی خستە ڕێ | بۆ ژیانت، بۆ ڕیانت، سەد شوکر، ئەی یاری غار |
13
[edit]ڕەها ناکا دڵم توڕڕەی خەمی یار | سەری نەبڕن هەتا وەک پەرچەمی یار |
عەزیزە دڵ، هەتا دەمرم، بەقەد جان | زەمانێ چونکە ئەو بوو مەحرەمی یار |
ببووسە ئەی سەبا گەر چوویە مەقسەد | لەباتیی من، بە فرسەت، ناودەمی یار |
دڵی تەنگم نەبینێ ڕوویی شادی | ڕەفیقم بێ، ئەگەر غەیرەز غەمی یار |
لە بەندا زەربی هەر موو کەوتە سەر دڵ | وەکوو دیرهەم لە توڕڕەی دەرهەمی یار |
دەبێتە باغی جەننەت دەفعەیێ بێ | بە کولبەی سالما گەر مەقدەمی یار |
14
[edit]غەبغەب و خاڵ و خەت و توڕڕەیی یار | سونبول و سیب و بەنەفشە و گوڵنار |
تا لەلای یارە فەرەحناکە دڵم | جێی لە گوڵزارە بەبێ فەسڵی بەهار |
خۆفناکە دڵی ئازوردە لە زوڵف | حاڵەتی تەڵخە لە شەودا بێدار |
گەر قیاس کەم بە قەدت، قەددی بوڵەند | هەر وەکوو سەروە موقابیل بە چنار |
گەرچی ئایینە دەبێ تیرە لە ئاهـ | ئاهم ئارایشە بۆ چیهرەیی یار |
سازشی توڕڕە و ڕووی دا بە فونوون | ناری داخستووە بۆ دۆشەکی مار |
وەک کەسێکم لە جونوونبازیی عیشق | بێتە دەر موفلیس و ڕیسوا لە قومار |
بەری دا شانە بە دڵ دامەنی زوڵف | شانی مەششاتە جودا بێ بە مشار |
سالم ئەر تووتییە بێ قەندی لەبت | مات و مەبهووتە وەکوو بووتیمار |
15
[edit]لەناو زوڵفا بە ڕوو دڵداری مەستوور | دەسووتێنێ لە شەودا شەمعی کافوور |
بتی شیرین دەهانی زوهرەچەشمم | دەبەخشێ نۆشی نەحل و نێشی زەنبوور |
ئەگەر حۆری لە جەننەت بێنە دونیا | نەزەر ناکەم مەگەر بۆ ڕوویی مەنزوور |
لە بەر کا گەر دڵم دیرعی تەهمتەن | بە تیری غەمزە هەر ئیماتە مەنسوور |
لەبی تۆ بۆ تەبی من چارەسازە | بەڵێ عوننابە دارووی دەردی مەحروور |
بە کەس ناگا خەراجی هیندوویی خاڵ | لە قەلعەی چینی زوڵفا بوو بە فەغفوور |
بە حەسرەت دڵ وەکوو نەی دێتە ناڵین | لە لەبتا لەب، نەیاسا گەر بکەم دوور |
دەبینێ هەر نەزەر سالم لە ڕووتا | هیلال و ئافتاب و لەیلی دەیجوور |
16
[edit]بە ڕووی ڕۆژا نوواندی، لەیلی دەیجوور | لە توڕڕە و ڕوو، بە مەجنوون، لەیلی مەستوور |
کەمەر هەردەم بە دوشنامم دەبەستێ | هووەیدایە نیشانەی نەحل و زەنبوور |
دەزانم چۆنە تا دڵ سەیدی عیشقە | لەژێر چنگاڵی بازا حاڵی عوسفوور |
لە وەسڵا هەر کە یارم دی، شەوی تار | بەڵەد بووم داستانی مووسیی و توور |
تەحەڕڕوکبەخشە بۆ شەریانی عیننین | بلوورین ساقی وەک ماهیی سەقەنقوور |
لە چاو بەختی سیاهـ و ڕۆزگارم | ڕوخی زەنگی دەبێتە عەینی کافوور |
بە دوشمن بۆ نیشان دەم سوورەتی یار | بە هەدیە کێ دەبا ئایینە بۆ کوور؟ |
بە دەردی شانە چێ سینەی لە چاکا | لە زوڵفا گەر دڵم مەششاتە کا دوور |
بە زۆر ئەی چەرخ ئەگەر بەهرامی گوورم | دەکەی قەبری منیش بازیگەهی گوور |
لە سیدقا وەسڵە بۆ سالم فیراقت | بە دڵ نەزدیکە دایم، گەر بە تەن دوور |
17
[edit]هەر شەو کە ماهتابی ڕوخت دەرکەوێ لە دوور | کولبەی دڵم لە تیرەگییا پڕ دەبێ لە نوور |
تا مەحرەمم بە بەزمی ویسالت لە خەڵوەتا | ناکەم هەوایی قەسری بەهەشت و لیقایی حوور |
بێ ئیعتبارە مەردوم ئەگەر ماڵ و یەد نەبێ | وا حسرتا نە قووەتی زەڕ ما، نە دەستی زوور |
دڵ گەر بکا شکایەتی تیری نیگاهی تۆ | ناکا کەسێ حەکایەتی بەهرام و سەیدی گوور |
وەک زەڵمە ئەشکی دیدەیی تارم لە زوڵمی چەرخ | هەردەم دەکەم لە کونجی غەما یادی شەهرەزوور |
شوێنی خەدەنگی غەمزەیی تۆ بوو بە جێی تەواف | نارین قەڵایی دڵ بە شەرەف گەییە میری سوور |
ئەمجار ئەگەر لە تەعنەیی ناسیح دەبم خەڵاس | ناکەم ئەبەد ڕفاقەتی ئینسانی بێ شوعوور |
سالم نەکەی لە شەوکەتی مونعیم نەزەر بە غەم | نادەم پەڵاسی کۆهنەیی فەقرم بە سەد سەموور |
18
[edit]ڕافیزی و شیعەن، لە هەر دوو لا نەزان و بێ خەبەر | موعجیزەی «سیددیق»ە بوڕڕا هەر وەکوو دوڕڕەی عومەر |
یا عەلی! خۆ تۆ دەزانی داستانی غار و مار | جوهد و سیدق و پاکییی سیددیقی ئەکبەر سەربەسەر |
موجتەهید! تۆ ڕوخسەتی ئیفکی حومەیرا بۆ دەدەی؟ | کێ دەکا توهمەت بە زەوجەی سەییدی فخر البشر؟ |
ڕەنجشی عوسمانە بۆ تۆ ڕەنجشی شێری خودا | تۆ بەیادی باغی جەننەت! مەنزڵت ناری سەقەر |
فەرقی «فارووق» و «شیمر» ناکا نەزانی ڕافیزی | حەشری شیمر و ئەو لەگەڵ یەک کا خودایی دادگەر |
کەی عەلی ڕوخسەت دەدا کەس بەد بە یارانی بڵێ؟ | عالمی ناعالمی شیعەن، حەقیقەت، میسلی کەر |
«موستەفا» مەرکەزشناس و «مورتەزا» ڕازی لە یار | شیعە کوا بەهرەی لە ڕەفدا، غەیری عیسیان و زەرەر؟ |
19
[edit]بە دڵ وەختی نیگەهـ موژگانی دڵبەر | دەکا کاری سەنانی تووسی نەوزەر |
سەوادی چینی زوڵفت وەک شەوی تار | بەیازی عاریزت وەک ماهی ئەنوەر |
هەتا تۆ دەرنەخەی وەختی سەحەر، ڕوو | تولووع ناکا لە مەشریق شەمسی خاوەر |
بە ڕەنگی دڵبەرم تەحقیقە ئیتر | عەقیمە مادەری دونیا لە دوختەر |
موژەت بۆ دڵ دەپڕژێ گاهی ئیما | وەکوو پەروازی شاهین بۆ کەبووتەر |
فەریبی قەرزی بووسەم دەی لە دونیا | یەخەت دەگرم لەبەر دیوانی مەحشەر |
لە موژگان و برۆ کێشاویە چاوت | بەرابەر بۆ دڵم شمشێر و خەنجەر |
مەکە تەقریری عیلم و فەزلی سالم | بە ئاوی عیشقی تۆ شوشتوویە دەفتەر |
20
[edit]موو لە تەنما، باز لە قەهرا، بوو بە نووکی نیشتەر | دڵ لە سینەمدا دەسووتێ هەر وەکوو شەمعی فەنەر |
تۆ سەراسەر پەشم و ڕیشی خۆت لە ئاگر بۆ دەخەی؟ | الحذر خۆت دوور گرە سووتای، بڕۆ هەی بێ خەبەر |
شاوە تەن، لەقلەق خەرام، گەردەن سەقاقوش، سەر زەغەن | سابرێن ڕیش، ناقە زانوو، پێ شوترمورغ، عەقڵ کەر |
گوربە خوو، ژیشک بەدەن، سووچەڕ مەکان، ڕەوت کەمتیار | لووت چەکوش، موو پڕ شپش، پاپاخ چەپیش، ڕەنگ جانەوەر |
موور خەسڵەت، شێر هەیبەت، پەششە قووەت، پیلتەن | سەر خەڕەک، بەردووخ موو، ناخون دەلالە، گوێ سپەر |
ئوشتر ئاسا وەک چەنگچیی عووج کە دێ وەختی نەهار | ئاسمان بۆ مەجمەعەی مەجلیس دەنێتە تەوقی سەر |
ئیمتیحانت چۆن بکەم گەز نابێ ئەندازەی قەدت | سەر لە خایەت ناسوێ پۆپەی چناری ماسیدەر |
فەرعی تۆ -ئەسڵەن- حەقیقەت سولب و ڕەحمی کەس نییە | ڕاستی واتە کە تۆ جینسی منارەی، نەک بەشەر |
خۆ لەبەر توولی درێژی زۆر زەرەرتە گەر بنووی | دەست لە سمتت خەن لە بەغدا لێرە نابی باخەبەر |
ئەهلی ئەم ئەییامە نیی، تەحقیق، بە قووچی قامەتت | گەر بە تەرکیبت حیساب کەم: بابە عووج و تۆ پسەر |
بەسیەسی میرزا بوەخشە ناوێژم ئیتر هەجو | نەقدی لەهوم دا بە جینسی سەهوی زیللەت سەربەسەر |
21
[edit]لە زیکری ئالەتی یاری قەلەندەر | لە ئەفکارم دەکەم فکرێکی بەرتەر |
دەکا گورزی گرانوەزنی لە ڕەوتا | زەمین جێ جێ لە بەردەمیا موجەددەر |
لەناو دەریایی توممانا، عەموودی | نەهەنگ ئاسا لە هەنگاوی شەناوەر |
بەبێ دەرپێ ئەگەر بێ سوویی سەحرا | لە شەش فەرسەخ دەبینن میلی ئەحمەر |
لە پێی دار قابغی، نەوسی بە مەششاک | لەبن خایەی دەنووسێ عَبدُهُ کەر! |
لە ڕووی ئەودا منارەی شاری هەولێر | بەقەد بەردووخە جورمی بەڵکە کەمتەر |
دەبێتە نەردەبانی جەمعی یەئجووج | هەڵینێ گەر بە دیواری سکەندەر |
چ نەڕنایش ژنێ بێ مەیلی گوم کا | نوقم نابێ لەناو دەریایی شوشتەر |
کە زوڕنا سەرقەفی ڕەق بوو لە کارا | دەدا ماکەر لە بەریا هەوڵی دوختەر |
دەبێتە قەیسەریی پەس، بەر بە ئەشکەوت | ئەگەر ئاغا بکا کاری پەس و بەر |
دەلەرزن پیرەژن وەک بی لە حەممام | بکێشێ گەر لە نەقشی ئەو موسەووەر |
وتم: ئاغا دەدەی تەسکینی فاتان؟ | وتی: مێشوولە کەی دەگرێ بەری کەر؟ |
22
[edit]جانم فیدایی سروەکەت ئەی بادەکەی سەحەر | ئەی پەیکی موستەعید لە هەموو ڕاهی پڕ خەتەر |
ئەی میروەحەی جەماڵی مەهاسای دڵبەران | وەی شانەزەن بە کاکۆڵی تورکانی سیمبەر |
جاڕووکەشی مەنازیلی جانان لە خەڵوەتا | فەڕڕاشی فەڕشی سەبزە، بەهاران، لە دەشت و دەر |
ماڵش دەدەی بە دەم لە دەمی خوابی سوبحدەم | هەم زوڵفی قیرگوونە و هەم چیهرەیی قەمەر |
باری لە سروەکەت بە شنەی ئەنگەبینی، گەز | کردوویە جونبوشت بە هەماغووشی نەیشەکەر |
وەختی تەوافی عاریزی دڵبەر، شنۆیی تۆ | لەغزش دەخا بە توڕڕە لە سەر تا بە پێی کەمەر |
کەی دێتە خەندە غونچە دەمێ بێ وەزیدەنت؟ | گەر تۆ نەبی درەختی چەمەن ناگرێ سەمەر |
ئەحیاکونی جەمیعی نەباتاتی عالەمی | ڕەعنا کشا لە تەربیەتت قامەتی شەجەر |
ئابی حەیاتە ئاتەشی ئەفسوردەیی دەمت | تەحریکی تۆیە گڕ لە تەنوورا کە دێتە دەر |
میحنەت ئەوەندە زۆرە، هێندە دڵم تەنگ بووە | دوودی هەناسەیی سەحەرم هەوری گرتە بەر |
هیممەت کە چابوکانە بە ئیجرایی مەتڵەبم | لەم سەر بڕۆ وەکوو بەرید و لەوێ بێ وەکوو تەتەر |
بۆ موڵکی شامە نامەیی من سوویی نالییە | هەر حەرفی ئەو لە وەزعی ویلایەت دەدا خەبەر |
پرسیویە زاهیرەن لە ڕەفیقانی یەک جیهەت | ئەحواڵی ئەسڵی شەهر و موقیمانی سەربەسەر |
لەوساوە حاکمی بە ستەم دەربەدەر کرا | نەیدیوە کەس لە چیهرەیی کەس جەوهەری هونەر |
تا بوو بە جایی مەتلەعی خورشیدی موڵکی ڕۆم | سووتا گیاهی تیشنە و خوشکیدە بوو شەجەر |
ناکەن هەوایی هیچ کەبابێ زەلیلی شەهر | بوریانە بەس لە ناری غەما پارەیی جگەر |
جوز گاهی ئاهـ و گریە لە ئەییامی ڕۆمییا | نەمدیوە وا ببێ لە فەرەحدا لەبی بەشەر |
سەیوان پڕە لە شەخسی ستەمدیدە خوار و ژوور | هەر قەبری پڕ غەمانە لە هەر لا دەکەم نەزەر |
جێی تورکەکانی ڕۆمە دەر و ژووری خانەقا | غافڵ هەموو لە جایی موریدانی باخەبەر |
ئەو حەوزە پڕ دەبوو کە وەکوو چاوەکانی ئەو | تەغییرە ئاوی وەک دڵی مەردانی پڕ کەدەر |
ئەو دەشتە جایی یاریی یارانی حوجرە بوو | یەکسەر مەقامی ڕۆمییە هەروەک تەهی سەقەر |
سووتا دڵم بە حاڵەتی جۆباری سەرچنار | لێڵاوە چەشمەساری وەکوو چاوی بێ بەسەر |
زستانی ئەووەڵین بوو دڕا بەرگی شێخ هەباس | ڕۆمی ئەوەندە شوومە لە شەخسیش دەخا زەرەر |
وەک پیری خوردساڵە خەمی داری پیرمەسوور | مەشغووڵی لەغزشە هەمەجا پای تا بەسەر |
ئەو بەردەکانی ناوی نرا قسنی شەخسەکەی | دایان بە شاخ و دارەکەیا تورکی بێ هونەر |
وەک چاوی بێ غەمانە هەموو شیوی ئاودار | بەس موشکلە لە چەشمەیی ئەو قەترە بێتە دەر |
ئەوسا مەکانی ئاسکە بوو کانی ئاسکان | ئێستە لە دەنگ و ڕەنگی ئەڕۆمی پڕە لە کەر |
ئەمڕۆ فەزایی بازیگەهـ جایی ڕەهزەنە | لەو دەشتە دێ لە غەیبەوە ئاوازی ئەلحەزەر |
تا دوزدجۆیی نیمەشەبن تورکی بێ نیزام | دوزدن هەموو لە خەرمەنی مونعیم وەکوو شەرەر |
شەهرێکە پڕ لە زوڵم و مەکانێکە پڕ لە شین | جایێکە پڕ لە شۆر و وڵاتێکە پڕ لە شەڕ |
سەربانی پڕ لە کەژدوم و دیواری پڕ لە مار | گەودالی پڕ لە ڕەهزەن و سەحرایی پڕ خەتەر |
دڵ نایەڵێ بڵێم چییە سامانی حوجرەکەی | هەر تۆڕی عەنکەبووتە، حیجابی بیرون و دەر |
نایێ سەدا لە پەنجەرەکەی جوز فیغانی جوغد | غەیرەز شەقامی مووری نییە شوێن و پێ گوزەر |
توو خوا بڵێ بە حەزرەتی نالی دەخیلی بم | بەم نەوعە قەد نەکا بە سولەیمانییا گوزەر |
ئەم موڵکە نەزمی نابێ بەبێ زەبتی واریسی | بێ ئەو بە قەسدی ئەم تەرەفە با نەکا سەفەر |
سالمسیفەت لە بێکەسیا با نەبێ هیلاک | من کردم، ئەو نەکا لە غەما خوێنی خۆی هەدەر |
23
[edit]ویردی زوبان و فیکری دڵ، شەرحی فیراقە سەربەسەر | هەڵدەقوڵێ لە عەینی چاو، خوێنی جگەر شەمەر شەمەر |
زوڵفی سیاهی پڕخەمی، حەلقە بە حەلقە، چین بە چین | دەستە بە دەستە تا میان، سیلسیلەجۆ کەمەر کەمەر |
گەرچی بە بۆسەیی لەبی حاسڵە بۆم فەرەح فەرەح | لێک فەلەک بە ئینتیقام پێشم ئەدا سەقەر سەقەر |
ئەی دڵی هەرزە قەت نەکەی سەیری جەمالی ڕووبەڕوو | تیری موژەی بە قەسدە لێت، وەختی گوزەر حەزەر حەزەر |
بۆ سەری زوڵفی پڕخەمی کەوتە دڵم گرێ گرێ | حاسڵی دا بە خاترم سەفوەتی ڕووی کەدەر کەدەر! |
نامەیی یاری سیمتەن باعیسی زەوقە دەم بە دەم | شامیلی حاڵی سالمە پەیکی سەبا خەبەر خەبەر |
24
[edit]بۆ فیراق شەو زۆر بە توولە، یادی زولفیشی لەسەر! | زوڵف و شەو پایانی چۆن بێ؟ ئۆف خودا! کەی دێ سەحەر؟ |
من شکستمە گەر نیگا کەم، تۆ بە ئیما فەتحتە | هەردوو ڕوو کون کون بووە جەرگم لەبەر تیری نەزەر |
خۆ لە غەمزەی تۆ، چ جای دڵ، ئیستخوانیش لەت لەتە | تیری تۆ ناکا، بە تیزی، فەرقی قیرتاس و حەجەر! |
دوور لە باڵای تۆ، وەها سووتام لە تەندووری فیراق | هەردوو یەکسانن لەلام ئێستا: فەزای خولد و سەقەر |
ڕاستە گەر باغی تەحەممول میوەیی مەقسەد ئەدا، | حەسرەتا بۆ بەختی من، غەیرەز جەفا نەیبوو سەمەر |
زوڵمەتی زوڵفی کە ئەفشان بوو، ئەوە لای دا لە ڕوو | «ٲبْشِروا» یاران! نەزەر کەن، مانگ لە هەورا هاتە دەر |
جیلوەگەر دڵبەر لە هەر سوو بۆ نەزەر بازی دەکا | لەم دەرە هەر تیر دەبارێ، بێ خەبەر سالم حەزەر! |
25
[edit]قەوسی ئەبرۆ و موژەت تیر و کەمانە بە عومەر | نیگەهت قەیدی دڵ و ئافەتی جانە بە عومەر |
پەڕتەوی عاریزی یار و دڵی سەدپارەیی من | قیسسەیی شەوقی مەهـ و چاکی کەتانە بە عومەر |
تیری بارانی نیگاهت لە دڵی عاشقی زار | تیژ و سەوهانزەدە وەک نووکی سەنانە بە عومەر |
تیغی ئەبرۆیی خەمت سوورەتی سەیفی عەلییە | باعیسی زەمزەمە و شۆری جیهانە بە عومەر |
بە شەرارەی غەمی تۆ نەخلی مورادم سووتا | باغی شادیم هەمەدەم فەسڵی خەزانە بە عومەر |
بە عەلی سوێندت ئەدەم شیعەی ئەگەر ڕەحمت بێ | خۆ ئەگەر سوننیی ئەی شۆخی زەمانە بە عومەر |
زۆر نییە سالمی بێچارە ئەگەر کۆهکەنە | دڵبەری هەر وەکوو شیرین زوبانە بە عومەر |
26
[edit]بە حەقیقەت سەنەما دیدەتە ئوستادی هونەر | بۆ نگینی جگەر ئەڵماسە موژەت وەختی نەزەر |
دڵ قەفی خوارد و شکا، کردیە نیشانەی قیرقاج | گەردشی تیری نیگاهت لە قەفا میسلی قەجەر |
مەنزڵی عەقرەبی زوڵفە قەمەری چیهرەیی تۆ | لەم دەرە بۆ منی غەمدیدە ئەبەد نەحسە سەفەر |
کوورەیی شیشەپەزە بۆ دڵی سەختم، عیشقت | لە تەفی جۆششی ئەم ئاگرەدا مۆمە، حەجەر! |
وا موقیمی سەری کۆتە وەکوو خاکی قەدەمت | سالمی غەمزەدە مەحروومە لە ئیخوان و پدەر |
27
[edit]چاکیری خاسسەتە دڵ، خوسرەوی شیرین دەهەنان | لە سیفەت وەسف و ڕوخت، لەم ڕەهە شاپوورە مەگەر |
جورمی کونجوشکی نییە جان لە ڕەهی شاهی عیشق | دڵ لە چنگ بازی غەمت، قاڵبی عوسفوورە مەگەر |
یەکەتازە لە فەلەک ماهیی دوو هەفتە بە من | دولبەری شەمس لیقا، لەم شەوە مەستوورە مەگەر |
ئەوجی حوسنت لە ڕوخ و زوڵف و جەبین و ئەبرۆ | لە هەموو میهر و هیلال، شەوی دەیجوورە مەگەر |
بەرقە بۆ خەرمەنی عاشق، بە یەقین جەور و جەفات | سەروی میهرت لە دڵا، داروویی کافوورە مەگەر |
کە بە حاڵ جیلوە ئەکات، شێوەیی حەق، ئەیمەن نیم | پەرتەوی نوورە وەیا شەعشەعەیی توورە مەگەر |
سینە وا بوو بە هەدەف بۆ نیگەهی تیری موژەت | دڵی سالم لە نیگەهـ خانەیی زەمبوورە مەگەر |
28
[edit]رَبَّنا ساکینی کۆتن چ غوڵام و چ ئەمیر | وەکوو یەک ئەهلی نیازن، چ غەنیی و چ فەقیر |
بە ئومێدی کەرەمت شام و سەحەر سوجدەکونان | دەکەن ئیزهاری ڕەزالەت چ گەدا و چ وەزیر |
بەنەزەر ڕەحمەتی تۆوە لە نەزەر ئەهلی بەسەر | جوملە نەزدیکی نەجاتن چ زەلیل و چ ئەسیر |
شەرەفی خەلعەتی خاسست بەقەدەر کوللی جیهان | چەسپە بۆ قامەتی هەر کەس چ تەویل و چ قەسیر |
زۆر بە کەم گاهی کەرەم قابیلە بۆ قودرەتی تۆ | جورمی سیفری ئەحەدێکە چ قەلیل و چ کەسیر |
سەتحی دونیا وەکوو گەهوارەیە بۆ تیفلی بەشەر | شیرەخواری کەرەمی تۆن چ سەغیر و چ کەبیر |
فیکری خاسسی نودەما و قودرەتی تۆ زیددی یەکن | لەم ڕەهە مەحوی کەماڵن چ مودیر و چ موشیر |
تالیبت گەینە مەقامێ بە سەفای هیممەت و حاڵ | چ تەفاوەت نییە بۆیان چ پەڵاس و چ حەریر |
شاهیدی خالیقە تەسویری خەلایق ئارێ | زاهیرە قودرەتی سونعت چ لە بوڕنا، چ لە پیر |
حورمەتێکن لە کەفی بەخششی تۆ گەوهەر و خاک | زیوەرێکن لە وجوودا چ قوماش و چ حەسیر |
29
[edit]هەڵپژا خوێن بە جگەرما دەمی غەمزەت لە زەمیر | هاتە جونبوش کە بە ئاهم لە دەروونا پەڕی تیر |
بۆ ڕەفوو کردنی چاکی دەمی شەمشێری برۆ | موژە تەردەستە لە دڵما وەکوو سووزەن لە حەریر |
هەمەجا خوارکەشان تا بە لەبی چاهی زەنەخ | کافری دڵ سییەهی دیدە دەبا دڵ بە ئەسیر |
تا تەڕەددودمە لەسەر سەفحەیی دنیا لە غەمت | بەس کەشاکەش لە گوزەرمایە وەکوو کلکی دەبیر |
بۆ سروشتی بەدەنت ڕۆژی ئەزەل سانیعی کول | سافیی مرواریی و ماهیی بە یەکا کردە خەمیر |
بە نیگاری عەجەمی شێوەیی تۆ نایەتە زەبت | تازەئامووختە کەی مەشقی دەگاتە خەتی میر؟ |
زیرە سەرمایەیە بۆ سالم و کرمانی دەبا | شیعری کوردی کە بدا جیلوە لەلای شێخی کەبیر |
30
[edit]زەهرە خەشمی تۆ، نەزانێ نۆشە گەر زەوقی زەمیر | نەسرەوێ شەو تا سەحەر یا ڕەب لە ئێشی نێشی تیر |
سالیکی جادەی حەقیقی گەر جەوانمەردی دەکا | با بخوێنێ دەرسی عیشقت ئیبتدا تا بێ بە پیر |
شیرەیی پوستانی حوسنت قووتی تیفلی مەردومە | شیری پوستانی نەبێ ناژی یەقین تیفلی سەغیر |
ناڕەسیدە کوودەکێکە موستەعیددی کوشتنم | بۆیی خوێنم دێ لە غەمزەی، دێ لە لێوی بۆیی شیر |
وەک لە تاریکی شەوا ناگەهـ چراغێ بێتە دەر | پەردەیی زوڵفی کە لادا کەوتە دەر بەدری مونیر |
تا لە کوفری زوڵفی یارا دڵ گرفتاری نەدی | نەمدەزانی پیش از این بەم شەرحە ئەحواڵی ئەسیر |
کەی بە دامانت دەگا سا دەستی ئەو گاهی نیاز | تۆ شەهی حوسن و جەلال و سالمی مسکین فەقیر |
31
[edit]دەکا یادت بەپەنهان بۆ دڵم هەردەم، جەفا زاهیر | لە هەر گامێ بە سەیلی میحنەتت بۆ من قەزا زاهیر |
لەبەر یادی فیراقت هەڵگڕا ئەمشەو چرای عومرم | نییە پابەندەگی تا سوبحدەم وەسفی فەنا زاهیر |
مەپۆشە پەنجەیی نازک نیگارت با نومایان بێ | لە ئەشکی ئاڵی گریەی چاوی من، ڕەنگی حەنا زاهیر |
نییە بۆ شاهیدی مەی کەس، قەراری پەردەیی عیسمەت | لە چاوی مەستی نازت چۆنە وا شێوەی حەیا زاهیر؟ |
سەروکارێکی پەیدا کرد دەماغم لەخلەخەی ناوی | لە نەفحەی چینی نافەی زوڵفی تۆ، موشکی خەتا زاهیر |
لە فیکری سەنعەتی ڕووت کارخانەی حەق هووەیدایە | لە سیڕڕی نوقتەیی خاڵی لەبت فەردی خودا زاهیر |
نەماوە قودرەتی چاوم بە خواهیش سەیری چاوت کا | لە ئیمای تورکی دیدەت بۆ دڵم تیری قەزا زاهیر |
خەیاڵی دڵ چلۆن قەسدی لەبی لەعلت دەکا ئیتر | کەناری گەنجی ڕوخسارت لە هەر سەودا دەکا زاهیر |
تەماشا کەن بەهارستانی ڕووی دڵبەر خەزان دێنێ | لە چیهرەی سالمی بێچارە ڕەنگی کەهڕوبا زاهیر |
32
[edit]ئەگەر شەو ڕۆشنایی بێ، لەبەر نووری قەمەر زاهیر | دەکا پێشانییی یارم لە دەیجوورا سەحەر زاهیر |
بە سەهلی تێ مەگەن یاران! غوباری مەقدەمی دڵبەر | بە مادەرزادی ئەعما، گەر بکا نووری بەسەر زاهیر |
نیشانەی کەوسەر و خولدە، زەمانی وەسڵی دڵدارم | لە ئەوزاعی فیراقا، هەر مەکان، شێوەی سەقەر زاهیر |
بڵێن ڕەحمێ بە دڵ کا، مونقەتیع بێ عیشوەیی چاوی | لە پەیکانی نیگاهی، هەر تەرەف، ڕێگەی گوزەر زاهیر |
موهەییایە مەکانی نەونیهالی قامەتی سەروی | لە دیدەی ئینتیزاری، ڕۆژ و شەو عەینی سەمەر زاهیر |
دەڵێن: حاشا لە سۆزی دڵ دەکەی، ئەی زاهیدی کەودەن! | شیکاف کەم پەردەیی سینەم، ببێ شەمعی فەنەر زاهیر |
نیگاهی ئیسمی خۆی هەڵکەند بە چالاکی لەناو دڵما | لە ئەڵماسی موژەی بۆ نیکتە کاووشی هونەر زاهیر |
ئیحاتەی سەروی داوە ئەژدەها، یاران تەماشا کەن | بە حەلقەی خۆی دروستی کرد، لە قامەتیا کەمەر زاهیر |
لەبەر تیری نیگەهـ سالم! چلۆن ماوە دڵی زارت؟! | دەکا ئیمایی دڵبەر خوێن لەناو قەلبی حەجەر زاهیر |
33
[edit]بە دوو چاو دیومە، یەکێ دێتە نەزەر عەیبی چەهار: | گونبەدی لووت و موجەددەڕوخ و ڕیشبۆز و حیمار |