دیوانی حەمدی/گ
Appearance
1
[edit]بە خوێنی ئێمە باقڵ لێوی قەت ئالوودە ناکا مەرگ | دەڵێی تریاکییە مەیلی مەیی پاڵوودە ناکا مەرگ |
تەماشای کۆهکەن کەن مەوج ئەدا هەر خوێنی شیرینی | شەهیدی تێشەیی عەشقی بتان فەرسوودە ناکا مەرگ |
بە نەقد و جنس و دەست و پێوە غەڕڕا بوونە بێ عەقڵی | کە گەییە ئەو دەمە تەعدادی ئەو مەوجوودە ناکا مەرگ |
کە غەم ئاسایشی تەنها بە مەرگی ئەهلی ئولفەت بێ | دیارە خۆ لەبەر غەم عاشقیش ئاسوودە ناکا مەرگ |
دەبوو حاتەم لەگەڵ ئەهلی بوخلدا فەرقی بکرایە | تەماشای ئەو علوویی هیممەتە و ئەو جوودە ناکا مەرگ |
دەشێوێنێ غەمی هیجران نیزامی قافیەی حەمدی | بە جۆشی گریەوە هاتۆتە سەر نووکی زمانم جەرگ |
غەرەز پۆشینی عەیب و عارە بەرگی عارییە مەجنوون | وتی لەیلا پەرستی قەت دەپۆشم من بە لۆیی بەرگ |
2
[edit]شەهنشایە شەهیدی عەشق بە سەد ڕەنگ | دەدا زینەت بە تابووتی وەک ئەو ڕەنگ |
بە مردن زەڕ پەرست خۆشحاڵە بڕوا | بە یادی گەنجی قاروون دوو بە دووی زەنگ |
ڕەقیب گەر تەئنە نادا شیشەیی دڵ | شکانی بۆ نییە بدرێتە بەر سەنگ |
شکاری شێری دڵ قابیل بە خۆتە | لەتۆم دیوە فتووحاتی بەبێ جەنگ |
سەما هاتە سەما بۆ بەزمی عالەم | چەغانەی مانگ و ڕۆژی گرتە سەر چەنگ |
خوماری دایە مەی چاوی خومارت | خەتی سەبزت نەشەی وەرگرت لەسەر بەنگ |
مەڵێن ناحەقیە بولبول ئەم فیغانە | بەسەد ئاهەنگ دەنۆشێ عەتری گوڵ هەنگ |
بزانە قاتی پیاوە حەمدی و تۆ | یەکێ بۆتە هۆشەنگ و یەک بە فەرهەنگ |