دیوانی حەمدی/ک
Appearance
1
[edit]هەر لەگەڵ ئەم کائیناتە هاتووە دنیا بە بووک | مێردی هێشتا دەس نەکەوتووە چەند گەڕا گەورە و بچووک |
تاڵیبی دنیا نەبی تۆ ئەو بە تۆ تاڵیب دەبی | موشتەری نابێ لە بازاڕا مەتاعی وا چرووک |
تێنەگەیون خەڵقی دنیا وا بە ڕاستە و چەپەدا | گاڵتە بەم خەڵقە دەکا کردوونییە دار و هەلووک |
ماڵی پڕ ڕازیانە بێ بمرێ بە ژانە سک دەبێ | دین هەبوو تا شێخ و واعیز بوونە تابوور و بلووک |
مالیکی ئیقلیمی حوسنی ئەی سەنەم دەرکە ڕەقیب | هەر دەشێوێ میللەتێ گەر گوێ لە بەدگۆ کا ملووک |
دەستی وا هێنا بە ڕیشا مامە سۆفی قەسدییە | جەننەتێ ماوە وەکوو دنیا ئەویش پڕ کا لە تووک |
دامەنی پیری موغان ڕەنگە کە بگرێ بەر نەدا | حەمدی زاهید گەر بکا شامی خەراباتی سلووک |
2
[edit]قەومی کوردن ئەم گرۆهە ئەی ڕەفیقان یا مەلەک | ئەرزە گەییە ئاسمان یا بۆتە فەرشی ئەرز فەلەک |
چاوی من کەوتۆتە ڕێشکەوپێشکەی نووری جەماڵ | خاکە یا ئەستێرە مانگ و خۆرە یا کوچک و کەڵەک |
پێکەوە ئەم شین و سوورە قاعیدەی پەرییانە یا | حۆر و غیلمانن دەگێڕن شایییێکی ڕەشبەڵەک |
مەنتیقەی ئەم کوردە بۆتە سەحنەیی باغی ئیرەم | هەر وەکوو فیرعەون کە شێخانی تێدایە هەر بەلەک |
ئەم هەموو شێری ژیانە هاتە دەر لەم بێشەدا | کەوڵی ڕێوی بۆیە کوترا داڕنا پێستی دەڵەک |
بێرەدا پاپۆر ئیتر ناگا بە مەرگی تۆ برا | سەوڵەکەت دەرچوو لە دەستت تازە ئەیگێڕی کەڵەک |
کورد کوڕی مەیدانە حەمدی تۆ تەماشاکە کوڕە | قەت بزانە گوێ ئەداتە دەنگی ئۆغلان و وەلەک |
3
[edit]بۆ کەوتە ئەم سەمایە نەڕووخێ خودا فەلەک | کەوتوونە ئەم خەلایە دەبوورێنەوە مەلەک |
ڕەنگە شکابێ پشتی زەمین گەردنی سەمەک | «ئەو سەروی نازە تەوسەنی هێنایە تاز و تەک |
هەستا قیامەت و فەلەک ئەستوونییە گەرەک» | |
ڕەببی چ زەمزەمەیی زەنگی بەزمی عیشق | ئارامی ڕۆحە قووەتی دڵ دەنگی بەزمی عیشق |
بەم نەوعە ڕێژراوە ئەزەل ڕەنگی بەزمی عیشق | «ئەی دڵ بناڵە سازی بدە چەنگی بەزمی عیشق |
مەی خوێنی جەرگە ناڵەیی مەحزوونییە گەرەک» | |
ئەهلی هونەر ئەوەندە سەری خستە سەرسەری | دنیا گەڕا لە دەوری سەری مەردی سەرسەری |
دوێنێ قەلەندەری هونەر ئەیکرد سکەندەری | «ئەمڕۆ لە کن زەمانە هونەر بۆتە قەشمەریی |
شێری ژیانی بۆچییە مەیموونییە گەرەک» | |
تێ دەفکرم دەمێکە لە مەخلووقی کۆن و نوێش | نەک بەر لە دیجلە تاکوو دەگاتە خەتتی سوێش |
نەمدی بەدیدە هەرچی دەکەی گوێ تەقە بە جوێش | «فیترەت بڵند و پایە بڵندم نەدی بە گوێش |
گەردوون ئەوەندە دوونە کە هەر دوونییە گەرەک» | |
لەم بارەگاهە دەرکە لەسەر ئیشتیاقی بوون | هەر هاتووچۆیە ڕەسمی ئەوانەی کە هاتووچوون |
عادەت نییە تەئەننی مەکە عەیبە چەند و چوون | «تینوو بە خوێنی عاشقە ئەی دڵ ببە بە خوێن |
ئەو لێوە مژدە بێ دڵی پڕ خوونییە گەرەک» | |
عەشقە چ دەخلی ئەو بە گەدا و بە شاهەوە | یا بەم جەلالە کەوتە دڵی میهر و ماهەوە |
پێویستییە بە گریەی ناگاهـ و گاهەوە | «قوم هەر دەبێ لە خوێنی جگەردا بە ئاهەوە |
ئەو مەستی غەفڵەتە لەبی مەیگونییە گەرەک» | |
زاهید بەخیل و تێ نەگەیشتوو بوو دەست و برد | هەر بیستی ڕۆحی ڕۆیی لە داخا کە کەوت و مرد |
سوودی نەبوو کە حەمدی ئەمەی ئەرزی ئەو ئەکرد | «دلبەر عەجەب نییە دڵی «مەحوی» بە دڵ کە برد |
ئەسکەندەری زەمانە فلاتوونییە گەرەک» |
4
[edit]لە دڵما ئەو بتە دڵتەنگ بوو چابوو شەعبدەی ئەفلاک | بە شمشێری قەزا زوو کردی سنگم وەک گریبان چاک |
دەخیل ئەی دڵ لەبەر پەیکانی ئەو سەییادە هەڵمەفڕە | خودا لوتفی ببێ بەڵکە بگەینە عالەمی فەتراک |
ئومێدێکم کە مابێ هەر بە هاژەی سەیلی فرمێسکە | تەوافی کۆیی یارم پێ بکا بەڵکوو لەگەڵ خاشاک |
بەسەر ئەمڕازی عەشقا کەی دەوا تەئسیری پێ دەکرێ | دەفەرموو دەفعی زەهری ماری پەرچەم کا لە دڵ تریاک |
بە جل پاکی دروست نابێ نوێژی زاهیدی دڵ پیس | بە ئاوی مەی هەتا نەشوا دڵی وەک دامەنی ناپاک |
لە بەینی زلف و ڕووی ئەو شۆخەدا دڵ سائیمولعومەرە | نییە ئیفتاری ڕۆژوویێ شەوی بێ موتتەسیل ئیمساک |
جگەرگۆشەی عەزیزی عاشقان فرمێسکی خوێنینە | چ ڕوو سوورە لە عالەمدا بزانە ئاوی چاوی پاک |
لەسەر پێچانی دنیا سەر نەپێچی چاکە تۆحەمدی | بە پێی ئەو شۆخە ناگا تا نەبێ سەر غەرقی خوێن و خاک |
5
[edit]بەشەر تۆوی تەماعێکە یەکێ دنیایی ئیستیملاک | بکا ئەمجا خەریکە شەڕ بخاتە دامەنی ئەفلاک |
بە نەفسێ جێگە قەبرێ لازمە بۆچیمە دنیایێ | کە ئازاری عەدەم بۆ ئەم وجوودە عیللەتە و سکماک |
6
[edit]شوکری خودا دەکەم کە گەیشتینە وەختی چاک | تا شەو نەڕۆیی بانگی نەدا نەبووە ڕۆژی پاک |
سوبحانە بەو زیایەوە سەددی سکەندەری | ئەترافی کوردی گرتووە ئەم ڕۆژە پاکە پاک |