دیوانی حەمدی/ج
Jump to navigation
Jump to search
1
[edit]من غوڵامی تۆم تەنەززول قەت دەکەم بۆ تەخت و تاج | بێ سولەیمانی دەکا هودهود بە تاجی ئیحتیاج |
من گەداییم سەد ئەوەندەی حاکمی پێ خۆشترە | نابەمە تابووتەوە خۆ داغی گەورەی تەختی عاج |
ئەو مەهە خەڵقە دەزانن بۆ چی ڕۆژ دەرناکەوێ | تا لەبەر خەجڵەت نەبێ ڕۆژی جیهان ئارا بە ساج |
قافڵەی نووری لە کۆیی یارەوە دەڕوا کە شەمس | یار وەکوو مەهـ لێی ئەسێنێ کوللی ڕۆژێ خەرج و باج |
بۆ لەگەڵ ئەغیاری بەدخوو تێکەڵی وتم و وتی | گوڵ لە قیمەت ناکەوێ بیکا لەگەڵ خار ئیمتیزاج |
ئەم دەنی تەبعانە قڕیان خستە عالەم بۆ قڕان | هەر بە یەک ئانە بە ئانێ بوونە پوولی ناڕەواج |
دۆستی گەر دەستی دۆستی کەوتوو گرتن بێ ئەجەل | ماوە حەمدی دەس بداتە دەستی دۆستی ناعیلاج |
2
[edit]دووکەڵی ئاهم ستوونە هەڵدرایە خەیمەیی ئەوج | ماڵی دنیا تێک دەدا دەریایی فرمێسکم بە مەوج |
دڵ تەقەی تێ کەوت بە جارێ بوون بە نووکی نێزەوە | چاوی هەڵهێنا کە تەحریکی موژەی کرد فەوج فەوج |
یەک بە یەک دنیا کە دنیاخوازی دەرکرد و وتم | گەر تەڵاق ئەدرا بە زەوجە وا دەبوو ئەحواڵی زەوج |
ئافەرەم بۆ ئەو کەسەی فەرموویەتی دیققەت بکەن | دوژمنی دانایە کەڵکی پێوەبێ نەک دۆستی گەوج |
من لە غەم بارم تەواوە حەمدی فەریادێ بکە | با لە خەرمانی زەمانا بۆم نەپێون هەر بە زەوج |