Jump to content

دیوانی بێخود/ێ

From Wikisource
308415دیوانی بێخود — پیتی ێ1939بێخود

1

[edit]
کە پرسیم ساڵی تەئریخی زەفافی قُرَّةُ العَيْنم خیرەد دەرلەحزە فەرمووی: کاری خێری لێ موبارەک بێ

2

[edit]
لە ئەسبابی فەرەح ساڵۆنی بەزمت پڕ تەدارەک بێ شەوت هەر ڕۆژ و ڕۆژت جەژن و جەژنت لێ موبارەک بێ

3

[edit]
ئەگەر مەیلت لە دڵ دەرچێ هەتا ڕۆژی جەزا بێخود جەزای ئەو بێ وەفایە ڕەببی دەردی بێ وەفایی بێ

4

[edit]
هەرچەندە دەوای سەد دڵە لەو پەرچەمەت تەڵێ ئەم پەندە تۆ لە من ببیێ و هیچ قسەش مەڵێ
لەم بەزمی موسکیراتە دلێرانە زوو هەڵێ قەی کردنی سوراحی، ئەگەر تێ بگەی، ئەڵێ
دڵ تێکەڵاتنە لەگەڵ ئەم خەڵقە تێکەڵی...