Jump to content

دیوانی بێخود/هـ

From Wikisource
308412دیوانی بێخود — پیتی هـ1939بێخود

1

[edit]
ئەگەر شاهم، وەگەر شاهین و بازم يا رسول الله وەتەن ئاوارە و هێلانەوازم يا رسول الله
بە ڕۆژ پەروانەیێکی دڵشکاو و بێ پەڕوباڵم بە شەو شەمعێکی پڕ سۆز و گودازم يا رسول الله
لە تێغی قەهر و ڕوتبەی ئیلتیفاتی تۆوەیە قوربان ئەگەر گەردەنکەچم یا سەرفەرازم يا رسول الله
بە وەرچەرخاندنێکی ڕووت هەتا هەم کەوتووم بێناز بە لوتفێکت لە عالەم بێ نیازم يا رسول الله
لە تێکۆشینی ڕزگاری منی ئاوارەدا کول بوون هەموو باپیرەکانی دڵنەوازم يا رسول الله
ئیتر هەر خۆت ئەبێ چارەم بفەرمووی چونکە هەر خۆتی تکاکارم، موعینم، چارە سازم، يا رسول الله
ئەزانم خۆ خیلافی ئەمری تۆم زۆر کردووە، ئەمما... کوڕی خۆتم بە لوتفی تۆ ئەنازم يا رسول الله
نەجاتم گەر بدەی زوو بۆ تەوافت حازرم، یەعنی... بە کەعبەی ڕووت ڕووەو خاکی حیجازم يا رسول الله
غوڵامێکم ئەوا خۆم خستە قاپی غیرەتی تۆوە بەناو «مەحموود» م ئەمما هەر «ئەیاز»م يا رسول الله