Jump to content

دیوانی بێخود/ر

From Wikisource
308295دیوانی بێخود — پیتی ر1939بێخود

1

[edit]
دەخیلت بم نەڕەنجێنی دڵی ئەولادی پێغەمبەر لە دونیا و قیامەت خۆت نەکەی ڕیسوایی پێغەمبەر
رسول اللّه و عاجز کردنی ئەولادی ئەو! هەیهات! معاذ الله لە گەردی خاتری مینایی پێغەمبەر
زمانت بگرە تا پاپۆڕی ئیمانت سەلامەت بێ پەنا بە خوا لە گێژی حیددەتی دەریایی پێغەمبەر
ئەبیتە مانگی گیراو، تا ئەبەد ڕوو ڕەش ئەبی بیللا بە وەر چەرخاندنی ڕووی ڕۆژی حەشرارایی پێغەمبەر
کە ئیمڕۆ کوندەبووی ئەملاک و خانووی عیترەتی ئەو بی سبەی چۆن ئەچیە ژێر سایەی هومائاسایی پێغەمبەر
هەتاکەی هەر خەریکی مەحوی ساداتی کە ناترسی لە قەهری حەیدەر و کوورەی دڵی زەهرایی پێغەمبەر
بەشارەت بێ جەهەننەم جێگەتە ئەی باغِضی سادات بە تووبای قامەت و ڕووی جَنَّةُ المَأويیی پێغەمبەر
بە زاهیربوونی، تاقی کیسرەوی نەتدی کە چی پێ هات قەمەر نازانی چۆن شەق بوو بە یەک ئیمایی پێغەمبەر
بە شمشێری نوعووتی خۆی و ئال و سەحب و ئەولادی ئەبێ شەقیان بکەم تا شەق بەرن ئەعدایی پێغەمبەر
هەموو ڕۆژێ بە با و باپیر و خۆم و کەسمەوە سەد جار لە سەرتاپایی من قوربانی سەرتاپایی پێغەمبەر
بجووڵێنێ سەبا تا سەرو و شمشادی چەمەن بێخود سەڵاوات بێ لە قەدد و قامەتی ڕەعنایی پێغەمبەر

2

[edit]
یا ڕەببی بە جاهی جامی ساقیی کەوسەر یا ڕەببی بە تووبای قەد و باڵای دڵبەر
بێخود کە لە دۆزەخی گوناهایە مەدام بیبەخشە بە چاوە جوانەکەی پێغەمبەر

3

[edit]
مشک و گاجووت و پڵەنگ، کەروێشک و ماسی، گەورە مار ئەسپ و مەڕ، مەیموون و مورغ و سەگ، بەرازی شفرە دار