Jump to content

دیوانی بێخود/د

From Wikisource
308294دیوانی بێخود — پیتی د1939بێخود

1

[edit]
ئەی خودا، ئەی ڕافیعی نۆ سەقفی گەردوون، بێ عەمەد نیعمەتت بۆ ئێمە لايُحْصي، سیفاتت لايُعَدّ
شُكرُ لِلّه تا دەوامی بێ لەگەڵ ڕۆحا، جەسەد پڕ زمان و دڵمە یا ڕەب، قُلْ هُوَ اللّه أَحَد
زیکر و فیکری زاهیر و باتینمە اَللّه الصَّمَد
بێکەس و بێماڵ و جاهم يا رسول اللّه دەخیل زۆر فەقیر و بێ پەناهم يا رسول اللّه دەخیل
تۆی بە وەڵڵا خزری ڕاهم يا رسول اللّه دەخیل ڕێگە لێ ون بووی گوناهم يا رسول اللّه دەخیل
وا لە دەشتی چۆڵی عیسیانا خەریک ماوم مەدەد
تێکەڵی دنیای دەنی عەقڵ و دیرایەت ون ئەکا سەیری مەلها سینەمای چاکە و عینایەت ون ئەکا
تۆزی بێ دینی عەجەب جادەی ویلایەت ون ئەکا گێژەڵووکەی مەعسیەت ڕێگەی هیدایەت ون ئەکا
لَمْ يَلِدْ ڕۆشن کە بەرچاوم وَ لَمْ يُولَدْ مەدەد
غەیری تۆ نیعمەت بە کەس کام پادشای ذي شَأن ئەدا تاج و نەجمەی لا و إلاّ بێ بەدەڵ نیشان ئەدا
ناوی تۆ سەروەت بە خاوەن ئێش و بێ ئیشان ئەدا نەفیی و ئیسباتە کە زیکری ڕێ بە حەق پیشان ئەدا
وا منیش ڕێبواری ئەو ڕێیەم خودا بمکەی بەڵەد
ئەو حەکیمانەی کە کەششافی هەموو وشک و تەڕن مووشکافی نوقتەنوقتەی حیکمەتی بەحر و بەڕن
عالمی دانا گەر ئەهلی چاکە یا ئەهلی شەڕن مەشریق و مەغریب لە دەرکی زاتی تۆ کوێر و کەڕن
لَمْ يَلِدْ وەڵڵا ئەزەل چەشتت، وَ لَمْ يُولَدْ ئەبەد
فەوزییا وا ڕادیۆی لوتفی خودا بێ باتری هاتە سەر ئیخباری عەفوی تۆ، نیهان و زاهیری
تۆش لە غەزنەینی سەنادا لێدە تەپڵی نادری عاقیبەت محموودی کردی، چونکە إخلاص ئاخری
لَمْ يَكنْ لَهُ کاری پێک هێنای لەگەڵ كفُوا أَحَد

2

[edit]
سەحەر سپیاوی ڕووی ساماڵی خورشید شەفەق سووراوی گۆنەی ئاڵی خورشید
گوڵی بەیزا بەیازی باخی سینەی شەوی یەلدا سەوادی خاڵی خورشید
بەهای کیشمیر و چاوجوانانی هیندە گوڵی بادامی سوخمەی شاڵی خورشید
سوپیهری نازە، ژێرپۆتینی باتەی ستارە و ماهە، مێخ و ناڵی خورشید
ئەکا دەفعی هەزار تا و لەرز و تیفووس کەنینێکی جنێوی تاڵی خورشید
شەوێ نەمدی نەکا گەردوون بە سەد چاو تەماشای پووڵەکە و دەسماڵی خورشید
ئەگەر ڕووی ماهی من ساتێ نەبینێ ئەبێ ئاخۆ چ بێ ئەحواڵی خورشید
وەکوو لای ڕۆژپەرستان ئابڕووی برد بە ئەستۆی بێ خوا ئۆباڵی خورشید
دڵا، تاکەی لە گوڵزاری خەیاڵا وەکوو شەونم ئەبی عەوداڵی خورشید
وەرە تۆش وێڵی شەوقی شەورەوی بە کە بەو ڕەش بۆوە چاوی کاڵی خورشید
بە تێغی ڕەمز و ئیعجابی کەمەندی مەهی شەق کرد و بەستی باڵی خورشید
فیدای ئەو پێشەوایەم ڕاخرا بێ لەبەر پێی جاهیا بەرماڵی خورشید
کەسێ باڵی مەلایک فەرشی ڕێی بێ ئەبێ قەدری چ بێ، سیپاڵی خورشید
هەموو بۆ گەرمییی بازاڕی ئەو بوو موغازەی چەرخی پڕ کووتاڵی خورشید
شوکر بێخود قیاس ناکرێ لەگەڵ پار سوها لاڵانەوەی ئیمساڵی خورشید

3

[edit]
کە حەججاجی فەلەک هات و بە خوێنی غەم خەڵاتی کرد بەسەر شێخ و مەلادا دابەشی مووچە و بەراتی کرد
کەسم ئیمڕۆ نەدی بیخاتە سەر سەر چەرخ و سوبحەینێ وەها نەیدا بە عەرزا تۆ نەڵێی قەتعی حەیاتی کرد
لە ساداتی تەکێ عەبدولکەریم نازانی شایێ بوو کەچی فیلی ئەجەل هات و کشێکی کرد و ماتی کرد
کە زانی نەشئەیێ نادا حەیاتی عاریەت بۆ کەس ئەویش وەک باب و جەددی ئارەزووی بەزمی مەماتی کرد
بِحَمدِ اللّه لە دنیادا کە ئەوقاتی نەفیسەی خۆی بە ئەکسەر سەرفی زیکری باقیاتی سالیحاتی کرد
من و تۆی تووشی قەعری دۆزەخی هیجرانی غەم فەرموو ئەگەرچی خۆی لە ئەوجی قەسری فیردەوسا سوباتی کرد
کە پرسیم ساڵی غوفرانی لە ئوستادی خیرەد بێخود بە ئاهـ و ناڵە داوای قاقەز و خامە و دەواتی کرد
منیش لەوحەی دڵ و ئەنگوست و چاوم نایە بەردەستی ئەویش الحق بە دیققەت سەنعەتێکی پڕ نیکاتی کرد
حوڕووفی موعجەمەی ئەم میسرەعەی نووسی بە تەئریخی جەوانمەردێ لە ئەشرافی تەکێ ئەمڕۆ وەفاتی کرد

4

[edit]
بِحَمدِ الله لەسەر تەعمیری مزگەوتی عەبابەیلێ جەنابی شێخ کەریمی ئالی شێخ مەحموود سوباتی کرد
بە باڵی إِنَّما يَعْمُرُ کە گەییە ئەوجی مَنْ امَنَ امان الله لە داخ ئیحسانی ئەو ڕۆحی شکاتی کرد
أبو صادق لەپاش فەتحی عیبادەت خانەیێکی وا بە خەرقەی شاڵی تورمەی مەغفیرەت یەزدان خەڵاتی کرد
عورووجی چونکە حەسری پیاوەتی و ڕەددی مَظالِم بوو لە عەرشی ئیزەدیدا بۆیە ئیخلاسی سوباتی کرد
ڕەفیقان ساڵی تەعمیر و وەفاتی شێخیان پرسی کە مەسجید کەی تەواو بوو؟ کەی ئەویش تەرکی حەیاتی کرد؟
موئەرریخ، یەعنی بێخود جەوهەری ئەم میسرەعەی فەرموو: لە دوای ئیتمامی ئەم مزگەوتە زوو موحسین وەفاتی کرد
لەباتی جائیزەم بەندەش دوعای عەفووم ئەوێ یەعنی لەوەی لەم جێگەدا تەدریس و تەهلیل و سەڵاتی کرد

5

[edit]
طُوبى لِمَنْ کە ڕۆحی فیدای ئەو نیگارە کرد خۆی بادەنۆشی نەشئەیی ئەو چاوخومارە کرد
طُوبى لِمَنْ کە وا سەر و ماڵی بەڕاستی شاباشی خاکی ئەو بەر و بووم و دیارە کرد
طُوبى لِمَنْ کە وا بە ئومێدی قودوومی یار برژانگی گەسکی جادەیی ئەو شەهسەوارە کرد
خۆزگەم بەوەی کە پۆڕی دڵی خۆی بە سەد نیاز نێچیری ئەو عوقابی مەلایک شکارە کرد
خۆزگەم بەوەی کە موددەتی عومری بە نەقدی جان باخی نوعووتی شاهی مەدینەی ئیجارە کرد
خۆزگەم بەوەی کە وا لە پەنای ئەو شافیعەدا قازانجی لەو نەمام و گوڵ و لالەزارە کرد
قوربانی ئەو جەنابە کە بریانیێکی بەرخ ئیزهاری زەهری خۆی وەکوو بوو بەو قەرارە کرد
بۆی بوو بە شیر و شەکری شیفابەخشی جاویدان سوودێکی وای لە چەشنی ئەو زەهری مارە کرد
بەیزا بە ئەمری ئەو بوو کە وەستا دەقیقەیێ دوو لەت بە دەستی ئەو بوو کە مانگی ئیشارە کرد
ئەو بوو کە وەک مەلەک شەوی ئەسڕا لە ئاسمان یەزدان تەوافی مەقدەمی بەو حەوستارە کرد
ئەو بوو کە یەک چتیر و مەنێ جۆ لە خەندەقا ڕۆژی غەزا کیفایەتیە و یەک هەزارە کرد
تەسبیح و ناڵەی ئەو بوو کە کردی بە دار و بەرد ئەو بوو قسەی بە ئاسک و ئەو سووسەمارە کرد
ئیعجازی ئەو بوو ساریە بیستی قسەی عومەر مومتازی ئەو بوو ڕیفعەتی بەو یاری غارە کرد
بۆ چی نەبێ بە ساحیبی نوورەینی نەییرەین عوسمان کە بۆنی دووگوڵی لەو نەوبەهارە کرد
یادی برۆی ڕەسووڵی خودا بوو بە یاوەری حەیدەر کە فەتحی خەیبەری بەو ذُوالفَقارە کرد
بڕوانە چۆن بە ڕوتبەیی مِنّا خەڵات کرا سەلمان کە هاتوو بەیعەتی بەو تاجدارە کرد
شافیع کە ئەو بێ، ئەهلی کەبائیر چ باکییە با هەر بڵێن کە تێغی گونەهـ جەرگی پارە کرد
شوکری خودا کە ڕستی نەجاتی لە مل کرا بۆ پاس ئەوەی کە خۆی بە سەگی ئەو هەوارە کرد
کەعبەی نەجاحی هەردوو سەرای هات بە پیرەوە هەرکەس کە چەشنی ڕابیعە ڕووی لەو تەلارە کرد
بێخود بەقیعی غەرقەدی والایە مەرقەدی حاجی ئەگەر مەزاری لەسەر گردی یارە کرد
دنیا ژنێکە فاحیشە و پیاوکوژ و گڵاو وای لەو کەسەی کە دێڵە سەگی وای مارە کرد

6

[edit]
عالم، خوا نەکردە، نەبێ، ئەبنە گاو و کەر بۆ دایک و خوشک و کچ، کوڕ و باوک و برایی کورد
لەم دەشتی پڕ لە دێو و درنج و جنۆکەیە وەک خدری زیندە وایە مەلای دین پەنایی کورد
بیللا مەلایە بۆ سەری ئەم قەومە چەتری دین تەڵڵا عەسایە بۆ دەسی میللەت مەلایی کورد