Jump to content

دیوانی ئەحمەدی کۆر/ن

From Wikisource
313046دیوانی ئەحمەدی کۆر — پیتی ن1856ئەحمەد کۆری موکریانی

1

[edit]
ئەلا ئەی عاشقی دڵ ساف، کەلام كَاللُّؤْلُؤِ الْمَكْنُون لە ئەوساف و لە مەدحی یار، بەیان کە شیعری خۆش مەزموون
بەیان کە شیعری پڕ لەززەت، لە مەدحی یاری نوورجەبهەت مەکە تەرک تاکوو ماوی قەت، لە ڕوبعی ساکین و مەسکوون
ئەتۆی شادی دڵی غەمگین، زەوالی عەقڵ و عومر و دین وەها شۆخ و وەها شیرین، حەبیبی میسلی تۆ کەی بوون؟
وەکوو تۆ نین و نابن کەس، دڵی مەحرووقی چون قەقنەس لە ئاهـ و ناڵە ناکەم بەس، غەریقی بەحرم و جەیحوون
غەریقی مەوج و گێژاوم، گرفتارم هەتا ماوم بە ناری عیشق سووتاوم، دڵ و جان و جگەر پڕخوون
دڵ و جان مایەیی دەردە، بە ئاهـ و ناڵەیی سەردە وەکوو پەروانە بێ پەردە، دەسووتێ شوبهەتی زەیتوون
دەسووتێتن وەکوو شەمعە، لە چاوانم دییەن دەمعە لە من غەم تیپی بەست جەمعە، وەکۆ بوون بۆ دڵی مەحزوون
ئەگەر نیزیک، ئەگەر دووری، زیای زوڵماتی دەیجووری بە شوعلەی ڕوویی پڕ نووری، دەکەی شەمس و قەمەر مەدیوون
ڕوویی تۆ ماهی شەوگارە، لەبت لەعلێ شەکەبارە لە من هێند دوور و بێزارە، میسالی بێکەسی مەتعوون
لەبەر تۆ ساکینی نارم، مەلوول و مات و خەمبارم بێ بار و خویش و غەمخوارم، لە کوللی مەخلووقات بیروون
لە قەوم و خوێش و یار و غەیر، دەبووم ئاوارە شیبهی تەیر لە باغی یار نەمکرد سەیر، دوو چاوم دامیعی سەیحوون
دوو چاوم ئەشک ڕێژانن، هەمیشە سەیلی بارانن میسالی مەوجی عەممانن، نەدیم حوسنت بە دیدەی ڕوون
نە دیم سەفحەی جەبین جامت، دڵ و جانم فیدای نامت دەبێژم خاکی ئەقدامت، بە ئاوی دیدەکەم مەعجوون
بە ئاوی دیدەکەم قوڕ بێ، هەتا پڕ تابش و گڕ بێ لە ئاهـ و ناڵە دڵ پڕ بێ، لە دەستم عەیشی دنیا چوون
لە دەست ئەو دڵبەری جانی، بووم یەکجار فەنا و فانی غەم و ئەندووهـ و هیجرانی، دڵی عاشق دەکا مەحزوون
بە ئەمری قادری مەعبوود، وەکوو خۆی قەستی کرد مەقسوود هەوەڵ، ساعەت کە بووی مەوجوود، موکەححەل، مەختوون و مەدهوون
لە ڕووی تۆ مانگ و ڕۆژ تارن، لەبت لەعلی شەکەربارن لە من چەند دوور و بێزارن، میسالی ئەحمەدی مەفتوون
میسالی ئەحمەدی دڵبەر، لە شەرق و غەرب و بەحر و بەڕ تۆ عالەم بووی بە خێر و شەڕ، بە ئەمری قادری بێ چوون
بە ئەمەری قادری قەییووم، ئەزی بەدبەختی تالیع شووم هەتا کەی لێم نەبێ مەعلووم، ببینم سووڕەتی مەوزوون
ببینم سووڕەتی یارێ، کەناری باغ و گوڵزارێ بە عەینی شوبهی بەهارێ، وەنەوشە و سوێسن و بەیبوون
وەنەوشە و سونبول و وەردن، دەوای چەندین غەم و دەردن میسالی کەعبە لێم فەردن، تەواف کەم، ئەز بِلا عُيُون
ئەلا ئەی شافیعی موزنیب، حەبیبی مەشریق و مەغریب خەلاسم کەی شەهی یەسریب، لە دەستی ئەژدەری مەلعوون
لە دەستی نەفسی ئەممارە، هەوای دنیایی مەککارە دەگەڵ ئیبلیسی بەدچارە، لە مەکری کەس نییە مەئموون
لە مەکری کەس ئەمین نابێ، دڵێک حوببی وی تێدا بێ غەریقی مەوج و گەردابێ، میسالی کەشتیی مەشحوون
جیهان چون کەشتیی شەشدەر، بینای کرد خالیقی ئەکبەر بە پێنج و چوار تەبەق یەکسەر، مودەووەر چەرخی بێ ئەستوون
بەهەشتی حەوت و هەشت ئاگر، قەدیم و قەییوم و قادر لە ڕووی مەخلووقی کرد زاهیر، بە ئەنجوم زینەتی کردوون
قەڵەم، کورسی و لەوح و عەرش، زەمین و ئاسمان و فەرش زەمان و هەم جیهان هەر شەش، سەبەب، تۆی خالیقی گەردوون
شەو و ڕۆژ ساعەت و وەقتە، مەهـ و ساڵ جامیعی وەختە گڵ و ئاو، نار و بای سەختە، بە ڕەسم و ڕەونەق و قانوون
لەقایی خالیقی مەخلووق، لەبۆ عوششاقی دڵ مەحرووق بینای کرد سەدهەزار مەعشووق، لە قەتڵی عاشقان مەئزوون
هەموو قەتتال و عاشق کوش، بە ئەبرۆی قەوسی پڕ جونبوش موژەی چون تیری دەر گەردش، بە ڕوخ چون لالەیی هاموون
بە فیرقەت سووت دڵ و جیسمە، حەق ئەو جاریش بدا قیسمە ببینم قەبری ئەو ئیسمە، هەوەڵ میم و لە ئاخر نوون
میم محەممەد، نوون ئەمینە، پایە وو ئەستوونی دینە چی بەوی ئیمانی نینە، جەزایەتی عەزابی هوون

2

[edit]
ڕوئیەتی جەبهەت بلووران برد لە دەستم عەقڵ و دین شیبهەتی دەلو و نعووران، دێ لە چاوم ئاو و خوین
ئاو و خوێنم دێ لە چاوان، ئاگرم کەوتە هەناوان بێ خەتا کەوتووم لە داوان، هەر لە ڕۆژی ئەووەڵین
ڕۆژێ دڵ پڕ حوببی یار بوو، قەقنەسی مەسکەن لە نار بوو با هەزار دەرد بەندەوار بوو، تا بە ڕۆژی ئاخرین
تا بە ڕۆژی حەشر و میزان، داد لە دەست چابوک ستیزان قەوس خەدەنگ سەهم تیزان، کرد زەمیرم پڕ برین
وان فوئاد سووتاو بە نارە، دڵبەری شیرین نەزارە قەلبی مسکینی هەژارە، کرد بە کوورەی ئاگرین
نار لە دەورەی کردە کوورە، تەبعی یاری ڕوو بە نوورە کەی دەبێ نیزیک و دوورە، جارێکی بۆم بێتە دین
جارێ بتبینم بێ پەردە، بم سکوون لەم ئاهی سەردە خۆش دەبن ئەم کوان و دەردە، سەرفەراز ڕزگار دەبین
ڕەستگار بم چەند وەختان، دڵ لە بەندی جەرگسەختان دیتنی ڕووی سینەتەختان، من دەکا ڕاحەت یەقین
ڕاحەتم بۆ نین چ جارە، لە فیراقی ڕوویی یارە سووتنم لەیل و نەهارە، ئەز لە چاهی ئاتەشین
جێ لە قەعری مەنجەنیقم، ساف لە مەوجی غەم غەریقم حەبسی زیندانی عەمیقم، لێم بەتاڵ بوو عەیش و ژین
عەیش و ژینم لێ بەتاڵە، بەو خودایی لایەزالە گەر نەبینم ڕووی بەخاڵە، دەبمە مەجنوونی زەمین
دەبمە قەیسی ڕووی زەمانە، دەربەدەر لە جێ و مەکانە ئەز لەبۆ دڵداری جانە، تەرک دەکەم ئیسلام و دین
تەرک دەکەم من سونن و فەڕزە، دەبمە غوولی ڕوویی ئەرزە نەک بە زاهیر سۆفی تەرزە، باتینی پڕ بوغز و کین
زاهیری قوتبی زەمانە، باتینی قەسسابی گیانە دوشمنی فیعلی نیهانە، ڕەد وەکوو دێوی لەعین
زیددی دڵ لە ڕێی نەجاتە، دەم بە وەعز و مەوعیزاتە ئەو بۆ کوللی مەخلووقاتە، سائیمی مەفتەر بە خوین
سائیمی مەییت فیتارە، خەرتەلی تەوحید لە زارە بەلعەمی شێخ ئاشکارە، بەدموحیل و دڵ حەزین
بەدموحیل و بەدفیعالە، دەم دەدا لە قیل و قالە خۆی دەکا مومتاز و عالە، عەبدی نەفسی ناکەسین
عەبدی نەفسی نابەکارە، تابیعی دنیای غەدارە دوم خرووس و زات نیقارە، تەن سفید و جەوف شین
تەن ئەوا بەندی مەسافەت، دوور لە ڕێی ئەمن و ئەمانەت شکل عابید، زات خەیانەت، ئەو رئيس الخاطئين
هەرچی هەن ئەو هەست و بوودە، ساف لە من دەردی وجوودە ئەبلەهەم بێ سەرف و سوودە، خاکی پای ئەو نوورجەبین
عەبدی یاری نوورجەماڵم، سەد کە بەدفیعل و خیسالم جارێکی بڕوانە حاڵم، يا حبيب العالمين
یا حەبیبی ئینس و جانی، شاهی ئەرز و ئاسمانی دەر حەقی ئەم عەبدی فانی، تۆ ببی هادی و موعین
تۆ ببی هادی و نەسیرە، گەر نەبی بۆم دەستگیرە جێم لە ناری زەمهەریرە، هالك للمذنبين
ئەحمەدی کۆر شیبهی خاک بە، ڕوو لە شەمعی نووری پاک بە ساف لە غەیری حەق بێباک بە، نەفس کوژ بە و خوردەبین

3

[edit]
شەو هەتا سوبحێ دەناڵم، من بە سەد ئاهـ و فوغان ئەز فیدای ئەبرۆی هیلالم، مەستی چاو جەیرانەکان
شەربەتی لەعلی لەبانی، مەشعەلی ماهی جیهانی گەر بە دەردم تۆ نەزانی، مردنم فەڕزی عەیان
شەمعی ڕووی فانۆسی شاهان، من لەبەر ئەندووهـ و ئاهان ئەمڕۆ یۆسف کەوتە چاهان، میسرییان دڵ پڕ لە ژان
شام و بەغدا و شیرازن، مەدینە و میسر و حیجازن ئەو فیدایی چاوی بازن، مەهوەشی شیرین زبان
مەهوەش و شیرین و دڵبەر، مەنبەعی لێو حەوزی کەوسەر ئەز لە داخت دڵ سەراسەر، مەجمەرە بێ شک بزان
شاهید و موتریب و مەی بێ، ساقی ساغەر لێو بە مەی بێ ئەو دڵی مەجڕووحی کەی بێ، خۆش بوون ئەم دەرد و کوان
شێخ و شابان نەونیهالان، مەست و هۆشیاری خەیاڵان ئەز لە دەستی قەوس هیلالان، مەسکەنم نین لەم جیهان
شێت و دێوانە و فەقیرم، من بە تای زولفت ئەسیرم گەر ببەی نەختێ لەبیرم، موددەیی عومرم زیان
شاهی جوملە مەست عەینان، مەعدەنی قرة العينان ئاوی جامی شەفەتەینان، موسکیری قەلب و جینان
شادیی ڕووی سەر بیساتم، مایەیی عەیش و نیشاتم من لە دەست تۆ بێ نەجاتم، پێم نەما تاب و تەوان
شەعشەعەی قورسی قەمەر تۆی، بۆم دڵ و جان و جگەر تۆی ئەی لەحاڵم بێ خەبەر تۆی، مەحشەرم دی بێ گومان
شۆخ و شەنگ و نوور جەبینی، مایلی قەتتاڵ و خوێنی ئەو کەسەی ڕووی تۆ نەبینی، ما لەبۆ دەرد و غەمان
شای گوڵانی نازکەشمان، مەزهەر و جێی دڵ بەخەشمان ئەز لە دەست فیتنەی دوو چەشمان، مەلجەئم شای موستەعان
شدني في كل ساعة ما بقي للقلب راحة ئەی لە دەست تیری بە حیددەت، طايلون لي أمان
شاعیران با بەیت و ئەشعار، مەدحی شۆخ و ڕەند و دڵدار هەرچی تۆی گرتبێ بە گوفتار، ما لە ڕووی دەور و زەمان
شوکرگوی ڕەببی وەدوودم، من لە دنیا بێ وجوودم گەرچی ئەز بێ سەرف و سوودم، مادیحم بۆ یاری جان
میم و حێ و میم و دالە، مەی بە دەست و ڕوو بە خاڵە ساقیی حەوزی زوڵاڵە، شافیعە بۆ عاسیان
شاد دەبێ ئەحمەد دەزانی، مادیحی جانی جیهانی گەر ئەوێ فیعلی نەزانی، مەنعە لێت باغی جینان