دیوانی ئەحمەدی کۆر/ل
Appearance
1
[edit]سُبحان مَن لا شَرِيكَ لَه، تاهیر لە هەر عەیب و عیلەل | در کَون وی لا شَرِیکَ لَه، خاڵی لە هەر نەقس و خەلەل |
خاڵی لە هەر نەقس و زیان؛ جانی، لە جانانی نیهان | قەلبی عیبادان ئاشیان، ئەو عەبدی کۆ خۆت خاس جەعەل |
ئەو عەبدی کردت بێ عیوب، موستەغنی از غەمم و کوروب | قوڕئانتە «غفار الذنوب» بۆ عاسیانی بەدعەمەل |
عاسی بە عیسیانی شەدید، موحسین بە ئیحسانی مەزید | بۆ هەرد و سینفان تۆی ئومید، فەرد و قەدیم و لەمیەزەل |
فەرد و قەدیم و لایەزال، بێ هەمم و قەیران، بێزەوال | ئەو سووڕەتی نەقشی میسال، هەر یەک بە ڕەنگێک دەرحیەل |
هەر یەک بە ڕەنگێک دەر خەبەر، وەحش و تیور، جینن و بەشەر | هەر جیسمی ڕۆحت کردە بەر، هیچ شت نییە تۆی نی دەگەڵ |
هەر یەک بە ڕەنگێک واسقە، عاشق بە زاتی عاشقە | عاریف بە عیرفان سادقە، عارف بە تاعەت دەر جەبەل |
کافر بە کوفری خۆی غروور، ئیسلام بە حوببی دەر سروور | هەر یەک بە ڕەنگێک دەر زکوور، بەو وەزعە بوون زەربولمەسەل |
فاعیل بە حەرفی کاف و نوون، حەقیقەت «لا یعرفون» | «عَمّا یَقُول الظالمون» دووری تۆ شاهی بێ بەدەل |
دووری لە قەول و فیعلی بەد، ئەی واحید و فەرد و ئەحەد | بێ زەوج و فرزەند و وەلەد، بێ میسل و مانەند و مەسەل |
از نەسلی ئەسلابان بەری، فەرد و قەدیم و ئەکبەری | دەواری چەرخی ئەخزەری، نەجم و کەواکیب یا زوحەل |
نەجم و ستارە یا سەحاب، هەم بورجی شەو سەر گەرد و تاب | توندتر لە چەرخی ئاسیاب، قاییم، مودەووەر تا ئەجەل |
قاییم بە ئەمری یا قەدیر، ئەی عالمی «ما فی الضمیر» | بێ شیبهی ڕەببی بێ نەزیر، لە «ما خلق» هەم «ما نزل» |
هەموو خەلقت تو کرد عەیان، شەریک لە ناوان بوو بەیان | خۆت دا بە ڕەنگێکی عەیان، وان دڵ بەوی بوو اشتَعَل |
کەون و مەکان مەشغووڵی تۆ، «خاص الخصوص» مەقبوولی تۆ | عاشق هەموو مەقتوولی تۆ، ئەو «ما بقا» وی «قد جهل» |
ئەو «ما بقا» وی جاهیلن، لە سەعی و ڕەنجی باتیلن | لە دین و دڵ ناکامیلن، ئەغیار و ئینکار و دەغەڵ |
ئینکار و شووم و ڕووسیا، جوملە سەفیهـ و ئەشقیا | دەر جوستجووی عوجب و ڕیا، حامیل لە ڕەیب کوللی بەغەل |
ئەی «ئەحمەدی کۆر»ی هەژار، شیبهی حیماران ژێر بار | تا کەی تۆ مەست بێ ئیختیار، گومراهـ دەگەڵ توولی ئەمەل؟ |