Jump to content

دیوانی ئەحمەدی کۆر/ق

From Wikisource
313042دیوانی ئەحمەدی کۆر — پیتی ق1856ئەحمەد کۆری موکریانی

1

[edit]
با بێ جوابی دڵبەرێ، سووتام لەبەر دەردی فیراق هەر تاکوو ڕۆژی مەحشەرێ، هەر داد لە دەستی ئیحتیراق
هەر داد لە دەستی مەهڕووان، سەر خێڵی پۆلی ئاهووان دوو تاقی قەوسی ئەبرووان، وان گوت: قُولُوا شُدُّوا الْوَثَاق
وان گوت بە خێڵی زەنگییان، قاییم بکەن وان بەندییان دوو تاری قەوسی هیندییان، تاڵی دەکرد عەیش و مەزاق
لێم تاڵ بووە عەیش و نیشات، دەرچوو لە دەستم ڕێی نەجات خێل بووم گەلێ، یارم، نەهات برژام لە دەردی ئیشتیاق
برژام لەبۆ زەوقی ویساڵ، نەمما قەرار و سەبر و حاڵ ئەمڕۆ ڕەقیبی شەڕ مەجاڵ، لێم هاتە سەر کوفر و نیفاق
لێم هاتە فیسق و فجوور، لەو یاری جانی خستمە دوور پەنام بە تۆ ئەی شای سەبوور، کە بین بە یاری جان مولاق
کەی بم بە جانان هەمنشین، سەرمایەیی دنیا و دین پێی شاد ببێ قەلبی حەزین، پێن نۆش بکا كَأْسًا دِهَاق
پێن نۆش بکا کاسەی شەڕاب، دەرچین لە ناری ذِي الْعَذاب ساکیت ببێ دڵ و شەهاب، ذُقْ حَمِيماً أَوْ غَساق
ئاوی حەمیم، زەهری حوتەم، جێی میحنەت و ئەندووهـ و غەم فەریاد خوداوەند ئەز چ کەم؟ لەو نەفسی غەددار و حەماق
لەو نەفسی شووم و حیلەباز، مایەی فتوور و فیتنەخواز ئەو فاتینی ئەهلی مەجاز، لەو ڕاکیبی مەرکەب بوراق
لەو ڕاکیبی بوراق بە دەست، لەو شاهسەواری دیدەمەست لەو شاهیدی ڕۆژی ئەلەست، حوببی وەفا، عەهدی ویساق
ساحیب وەفا و عەهد و قەرار، شۆخ و شەریف و نامدار من عاسیم و عیسیان بە بار، فَارْحَمْنِي یا شاهی نوتاق
فَارْحَمْنِي يا رَبُّ الرَّحِيم، وَاحْفَظْنِي مِن نارِ الْجَحِيم گەر تۆ نەمانکەی دڵ موقیم، نابین بەجارێک ئیتیفاق
نابین بەجارێک بەرقەرار، ئەو نەفسی شووم و شەرمەسار قەت فیعلی چاک ناکا چ جار، ئیللا مەگەر تەکلیفی شاق
ئیللا مەگەر تەکلیفی بەد، پەنام بە زاتت یا ئەحەد نەفس و هەوا لێم نابێ ڕەد، هەر من دەگێڕن در شقاق
هەر من دەگێڕن بێ خەبەر، وەنیە لە هیجری بچمە دەر هەوسارەکەی خستوومە سەر، میسلی حەمیرم در نهاق
میسلی حەمیرم ساڵ و ماهـ، لەژێری بار گُم کرده راه موزنیب و عاسی و ڕووسیاهـ، ئەهلی زەلالات و فیساق
ئەهلی موزیللات و زەلال، سەرگەرم بە عیشقێ بەتاڵ دڵ بۆ بە خانەی بەدخەیاڵ، دەر ئاخیرەت بۆم نین تەڵاق
در ئاخیرەت بۆم نین چ جار، پەنام بە تۆ ئەی کردگار وەک من نییە ڕەدد و غەدار، لەنێو مڵکی شام و عێراق
وەک من نییە ساحێب خەتا، نَفْسِي بِذَنْبِي قَدْ أَتَى فَاغْفِرْ لَنَا يا ذَا الْعَطَا، مِنْ نَارٍ أَنِّي لا أُطاق
لەو ناری پڕ تابیش و دوود، ئەی ساحیبی ئیحسان و جوود بیبەخشە عەبدی بێ وجوود، بۆ خاتری سەدری عوشاق
ئەی عاشقانی بێ مراد، دەر ڕاهی عیشقێ ڕەنج بەباد چی غەیری یارە هەر فەساد، تێهەڵدراوی فەردی تاق
تێهەڵدراوی حەیی نەسیر، هەم كَالْعَجُوز و هەم کەبیر عالەم لە بەندی وی ئەسیر، خۆزگەم بەوەی دەیدا تەڵاق
خۆزگەم بەوەی ئەهلی ئیمان، زوو دەستی هەڵگرت لەو زەمان لەو خەجڵەتی وا بێ ئەمان، جاری دەکا دەممی ئەماق
خوێنڕێژ لە عەینان میسلی ژەهر، گەر کێم بڕێژێ نیسفی شەهر نەیکا زەرەر بەو چاوی قەهر، کەززابە نەک ئەهلی سیداق
سادیق نییە ئەو کازیبە، پووچ هەر چی ئەو بۆی تالیبە ئیحسان لەکن وان هاریبە، مایل بە نەقس و ئیفتیراق
ئەحمەدی کۆر تا کەی وەها، نابی لە دەست نەفسێ ڕەها نەفس و هەوا وەک ئەژدەها، تابیع بە گومڕاهی شیقاق

2

[edit]
دڵ هەمیشە مەیپەرستە، بۆ مەیی جامی ڕەحیق بێ خود و حەیران و مەستە، بادەنۆشە في الحقيق
في الحقيقت بادەنۆشە، دڵ بەزاهیر مەی فرۆشە گەر لە باتین وا خەمۆشە، بۆ خەیاڵاتی عەمیق
بەو خەیاڵاتی عەمیقی، فکری باریک و دەقیقی هاتە مەیدانی حەقیقی، زەڕڕە زەڕڕە وەک دەقیق
وەک دەقیقە ئەو قیاسە، چاکی دانا بەو ئەساسە فکری دانا وەک ئەیاسە، بوون بە خەشخان و سەویق
وەک سەویقە مەغز و فەرقم، ئاگری گرت تەحت و فەوقم ناری عیشقت بوو بە تەوقم، هەڵگڕا وەک مەنجەنیق
ناری نەمروود بۆ خەلیلە، تەسلیمی حوکمی جەلیلە فکری عالەم قال و قیلە، جان و دڵ لەودا غەریق
مونفەریق بوون ئەهلی حیکمەت، بەو خەیاڵی دەرکی قودرەت کانی تەعتیل و مەشەققەت، وان لە بوتڵاندا غەریق
عاتڵ و باتڵ خەیاڵن، حیکمەت و حەقمین میساڵن مەکر و قەولی وان بەتاڵن، کەی دەزانن ڕێی حەقیق
ڕێی حەقیقەت بوو لە ئاغاز، خۆم بە تەسدیق و بە ئاواز دینی تۆم هەڵگرت بە دڵخواز، هاتمە سەر جادە و تەریق
دین تەریقی عیشقی تۆیە، لەززەتی ئەو زەوقی تۆیە قومری ئاسا شەوقی تۆیە، بوو بە زنجیر و تەویق
بوو بە زنجیری سەعادەت، هەر دوو ئەلفازی شەهادەت ڕێی نەجاتە بۆ قیامەت، حوججەت ئەعمالی نەمیق
حوججەتە دەستی یەمینم، عیشقی تۆ سەرمەشقی دینم بوومە عەبدی تۆ ئەمینم، ڕۆژی بازاڕی عەتیق
ڕۆژی ئەووەڵ چاک دەزانم، خۆم فیدا کەم ڕوح و جانم جارێکی خوێنی ڕەوانم، بێتە خوارێ وەک عەقیق
وەک عەقیق و دوڕڕ و یاقووت، نوتقی تۆیە لەعل و یاقووت دانەیی ئەڵماسی ناسووت، تاجی سوڵتانان یەلیق
دوڕڕی تاجی ئەنبیایە، جەوهەری کەنزی عەتایە بۆ ڕەسووڵان پێشەوایە، بۆ هەموو عالەم شەفیق
تۆی شەفیقی کوللی عالەم، دوڕڕیی یەکتای نەسلی ئادەم بۆ ئەنبیا ئەتۆی خاتەم، بێ میسال و بێ ڕەفیق
بێ ڕەفیق و بێ میسالی، تۆی حەبیبی لایەزالی حوببی تۆ بوو حەق مەئالی، خەڵقی کرد جوملەی فەریق
فیرقە فیرقە ڕۆژی میزان، نیک و بەد داماو و حەیران بۆ شەفاعەت دێنە جەولان، إِرحَمونا يا صَديق
يا صديق من خوار و زارم، گەر گوناهـ و زەنبەبارم کەلبی دەرگای تۆم دیارم، یا حەبیب و یا وەفیق
ویفقی تۆیە حیفزی ڕوحم، لوتفی تۆ مایەی فتووحم غەرقی نێو تۆفانی نووحم، هام لەناو دەریای حەریق
غەرقی دەریای عیشقی یارم، من ئەسیر و غەمگوسارم بێ تەڕەححوم سەعبە کارم، جەرگ و دڵ لەودا غەریق
لەت لەتە ناری دەروونم، شەرحە شەرحە تەن، زەبوونم وا لە دەهشەت بێ سکوونم، زیقە سەدر و جان یەزیق
زیقەتی هیجرانی تۆمە، زەعفەرانی ڕەنگ و ڕوومە پێم نەماوە عار و لۆمە، حاشا لِلّه لا يَلِيق
لایقی عەفو و عەتایە، ڕووی لە قاپی مستەفایە کوێرە ئەحمەد، بێ بەهایە، تەن زەعیف و جان ڕەقیق