یووسفی دڵ موزمەحیل ماوە لە نێو بیری فیراق
Appearance
یووسفی دڵ موزمەحیل ماوە لە نێو بیری فیراق | کوا موسوڵمانێ بزانێ چار و تەدبیری فیراق؟ |
وەرنە سەیری بەرقی ئاهـ و ڕەعدی ناڵە و سەیلی ئەشک | هەر دەڵێی تۆفانەکەی نووحە لە تەئسیری فیراق |
بووعەلی سینا و جالینووس و لوقمانی حەکیم | عاجز و داماو و حەیرانن لە تەدبیری فیراق |
تا لە توحفەی ڕوومەتی نوسخەی عیلاجم بۆ نەیێ | خۆشەوە نابێ برین و زامی شمشیری فیراق |
شێخی ڕوفاعی بە عیلمی جەلجەلووتی موشکیلە | چاری دەردم کا دەرمبێنێ لە زنجیری فیراق |
خۆرهەڵاتی، سێبەرێ ناخەیتە سەر سووتاوی ڕووت | ئەی بەری پێ و سێبەرت، قورسی تەباشیری فیراق |
قەت تەباشیرت لە سووتاوی لەشی سابیر نەدا | تا بە کەی قوربان بناڵێنم لە تەئسیری فیراق؟ |
ئەی مەسیحالەب بفەرموو با بە جارێ عالەمێ | شێت نەکەم یەکسەر بە ئاهـ و سۆزی دڵگیری فیراق |
وا لە دووری تۆ لە پا کەوتم مەسیحالەب بەسە | دەستی سابیر بگرە با دەرچێ لە نێو بیری فیراق |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|