یا ڕەب پەناهـ نییە غەیرەز پەناهی تۆ
Appearance
یا ڕەب پەناهـ نییە غەیرەز پەناهی تۆ | بە سەد گوناهەوە ڕووم کردە بارەگاهی تۆ |
ئومێد ئەکەم بە عەفوو خەتام داپۆشی | تۆ پادشاهـ و من بەندەیی ڕووسیاهی تۆ |
عومری خدر و موڵکی ئەسکەندەرم گەر ئەبوو | سەرفم ئەکرد بە خودا هەمووی لە ڕاهی تۆ |
ناشارەزام و ئاشنایێ نییە دەسم بگرێ | قەیدم بکا لە دەفتەری تیپ و سوپاهی تۆ |
یا ڕەب بگاتە دامەنی ئاشنا دەستی سابیری | ثاني بە جاهی ئەنبیا ئەووەل بە جاهی تۆ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|