Jump to content

یا محمد مەدەدێ

From Wikisource
یا محمد مەدەدێ (1962)
by ئەسیری
307638یا محمد مەدەدێ1962ئەسیری
کاکە موشتاقی کەسێکم لەوە فەڕو بەرەکات پێت بڵێم کێیە بزانی لە محمد صلواة
ئەوە بۆ ئێمە تکاکەر دەمی دیوانی خوا ئەوە ئوممێد و پەناوپشتە لە ڕۆژی عەرەسات
تووشی دەردێ بێ کە چارەی بەحەکیمان نەکرێ باوەڕت بێ بەخوا یادی ئەوە کاکە شفات
لە پڕ ڕووەوڕوو بکەوم خاکی دەرت ڕامیسم یا محەمەد مەدەدێ ئەم دەمە بەو خاکە بگات
تۆتیا یا نەخۆ ئیکسیرە بڵێم هەردوو کییە من بەقوربانی بم ئەو خاکە کە کەوتە ژێری پات
کەسوکار و سەروماڵ و گەل و شارانی وەتەن پێشکەشە گشتی بەیەکجا سەد ئەوەندەش بێ فیدات
گەر بەملیۆن بنووسم بێژ لە تۆمار و کتێب کەمەکی نابێتە دەفتەر لەوتەی مەدح و سەنات
ئارەزووی شاری مەدینەی هەیە دڵ چونکە لەوێ توزێ هێدی دەبێ دەیبینێ لە ڕوویی نەخشەجات
پادشای هەردوو جیهانی سەبەبی کەون و مەکان خاتەمی دەوری زەمان، تاج و بوراقت بوو خەڵات
کردتی خوا لە مەککە و دەوری حیجازی پەیدا بۆیە دایناوە لەوێ کەعبە و زەمزەم و عەرەفات
مەیلێ فەرموو بەمنی عاجز و داماو و فەقیر مەیلی تۆ ئوممەت ئەکا گەر لە جەهەننەم بێ، نەجات
خۆشەویستیی تۆ نەبێ بۆ کەسێ هیچ کەڵکی نییە نوێژ و تاعات و ڕۆژوو، سەد حەج و سەرفترە و زەکات
بەسەری ڕووتی و پاپەتی ڕووم کردە مەدینە و مەسجد بەزەییت بێ بەگەلی کوردیی وێرانە وڵات
چ لەسەر حەققی خۆیان و، چ لەسەر دینی تووە وەکو مەڕ سەردەبڕێن زیڕە و هاوارە بەڵات
عەرزی حاڵت ئەی ئەسیری بدەرە شاهی ڕوسول بۆ گەیینە حەققی خۆت وەرگرە فەرمان و بەرات


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).