Jump to content

یا شێخی سەروەر یا مەردی مەیدان

From Wikisource
یا شێخی سەروەر یا مەردی مەیدان (1919)
by مەلا حەسەنی دزڵی
310317یا شێخی سەروەر یا مەردی مەیدان1919مەلا حەسەنی دزڵی
یا شێخی سەروەر، یا مەردی مەیدان یا شۆر و شەرەف پیر و مریدان
یا ئومێدی کورد، یا شای هەژاران ڕۆشنی ئوجاخ ئێل و تەباران
چی بێژم لە وەسف بوزرگەواریت لە ڕەنج و ئازار، لە دەردی کاریت
گیان فیدای خەڵک و ڕێنمای ئینسان شەمعی سووتاوی ڕێگەی کوردستان
خواردن و خەوتن، ئاهەنگ و شادی فیدات کرد، بەخشیت لە ڕێی ئازادی
بووی بە دەلیل و حوججەتی خوا بۆ ئێمەی هەژار، بوویتە ڕێنوما
لایغیِّرُ، گفتەی خوایە بەبێ تۆ دەعوای کورد ناڕەوایە
تۆ سابتت کرد کوردیش ئینسانە وەکوو ئەم خەڵکە، خەڵکی جیهانە
مەلیکی ئەوێ، وەک مێلوورە و هەنگ هەرکەس ئیژێ نا، سەری دا لە سەنگ!
بۆ کورد گڵۆڵەی بەختی تێکەڵ بوو؟ تێکاڵاو پژا و سەروژێرۆ بوو؟
تف لە کەمتیار بەریتانیا سەد هەزار لەعنەت، لە کەبیری وا!
ساڵانی ساڵە ئێمەی بێچارە هەر پێمان ئێژن، حەوشەتان لارە!
خوا بە خواییت لە تەواو جیهان نموونەی کوردت نەبووە لە دەوران
کام سیفەتی چاک، کام خوو پەسەندە؟ کورد لە شەرەفدا، چەند هەزار چەندە!
با نەڵێن هات و ژیا و پاشان مرد کورد بۆ ئازادی، کارێکی نەکرد؟
تۆ سابتت کرد، بۆ هەموو جیهان گیانت فیدا کرد، لە ڕێی کوردستان
سەرت بەرز کردین، خوا سەربەرزت کا گەردەن ئازا بی لە هەردوو دنیا
مەحموود فەرموویە بەو سینە و سۆزی حەسەن ئیمڕۆمان نەبوو، با سۆزی
بەش خوا زوو زوو مەحموود بنێرێ حاڵێ تر بە سەر کوردانا بێرێ
ئەم مەحموود نەبوو، بەڵکوو ئەو موحموو خوا گەورەترە لە سوڵتان مەحموو!
تا بەڵکوو ئێمەیش بگەینە ئاوات بێژین بە دیدار موحەممەد سەڵەوات!


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.