Jump to content

یا تەبیبی ئینتیزارم ئیتیسالت کەی دەبێ

From Wikisource
یا تەبیبی ئینتیزارم ئیتیسالت کەی دەبێ (1969)
by سابیری
306635یا تەبیبی ئینتیزارم ئیتیسالت کەی دەبێ1969سابیری
یا تەبیبی ئینتیزارم ئیتیسالت کەی دەبێ؟ زەهری دووری کوشتمی شەهد و ویسالت کەی دەبێ؟
شەککەر و گوڵ پێکەوە تەسکینی دەردی دڵ ئەدا ڕۆحەکەم ماچ و جنێوی لێوی ئاڵت کەی دەبێ؟
لەم شەوی دەیجوورە هیجر و حاڵی سەرگەردانییە پەڕتەوی خورشیدی حوسنی بێ میسالت کەی دەبێ؟
شیوەنی شامی فیراقت بۆتە خۆراک و خەوم ئینتیزارم جەژنەکەی سوبحی ویسالت کەی دەبێ؟
بۆ گرووهی ڕووت و قووتی تالیبی موحتاجی ڕووت حاسڵاتی عوشری خەرمانی جەماڵت کەی دەبێ؟
بۆ مەزەی مەستانی چاوت میوەهاتی باغی ڕووت نەوبەرەی عیناب و سێو و پوڕتەقاڵت کەی دەبێ؟
موددەتێکە تەیری دڵ حەپس و ئەسیرە بێ خەتا ڕەستگاری داوی زولف و دانە خاڵت کەی دەبێ؟
دڵ بەداغ و ئینتیزارم دائیمەن دەستەودوعا تۆ لە نێو جەمعی ڕەفیقان ئینفیسالت کەی دەبێ؟
بێ بەڵا بی وەعدەکانت سەد یەکی نایێتە جێ ڕۆحەکەم بڕوا بە پەیمانی بەتاڵت کەی دەبێ؟
سابیری باری جەفا ڕاکێشە بێ دەنگ و خەمۆش تا جەفاکێش و ڕەزابی قیل و قاڵت کەی دەبێ؟


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).