یاڵڵا وە حاجەت سپیدەی ئەکرەم
Jump to navigation
Jump to search
یاڵڵا وە حاجەت سپیدەی ئەکرەم | محەمەد فەخری ئەولادی ئادەم |
ئەو شاسوارەی عەرسەی لامەکان | ئەو شاهبازەی سەر پاک بوونیان |
ئەو سالاری دین، ئەو سوڵتانی دین | شەفیعی عالەم ختم المرسلين |
سپیدەی سوروور، کاففەی مەخلووقات | شەفاعەتکەری ڕۆژی عەرەسات |
شەهەنشای لەقەب تاها و یاسین | خەلاس کونەندەی هەموو موزنیبین |
بمکە بە خاتر ئەو بەرگوزیدە | ببەخشە دەوای دەردم جەدیدە |
هەرچەندە یاخی و خەجاڵەتبارم | ڕووسیای قاپیی پەروەردگارم |
موتیعی ئەمری نەفسی شەیتانم | پشت خەمیدەی ژێر باری عیسیانم |
تاعەت کەم کەردە، بێ عیبادەتم | مەعسیەتبار و هەم خەجاڵەتم |
داخڵی گرۆی گوناهبارانم | سەربەزمی حەڵقەی شەرمەسارانم |
ئەووەڵ عەفوو کە باری گوناهم | قوبووڵ کە تۆبەم ئەی پادشاهم |
دووهەم وە حاجەت ئەو بەرگوزیدە | ببەخشە دەوای دەردم جە دیدە |
ئەووەڵ شایەتیم وە تۆ ئاوەردەن | ئیقرارم وە لەفز تەنهاییت کەردەن |
تەسدیقی وەحیی نوبووەت کەردم | وە ڕەسوڵڵا ئیمان ئاوەردم |
هەرچی جە قۆرئان حاسڵ کراوە | وە شەرعی شەریف نامش براوە |
باوەڕم پێ هەس پەرێم بوو یەقین | خەتا نەکەردەن عالمانی دین |
هەر چی تۆ فەرمووت وە نەبی ئەفخەم | ئەوانیش وایان وتوە بە عالەم |
تۆبە یا ڕەببی تۆبەی نەسووحی | لە کرداری بەد موژدەی نەقبووحی |
تۆبەم بۆ جە گشت کردەیی بەدە | جە ئەفعالی بەد هەرچی وێم کەردە |
ببەخشە باری گوناهم یەکسەر | لە لەوحولمەحفووز ئەمری عەفوم دە |
1962/12/4
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse