یانە
Appearance
خانەگاهی مونەووەرە، یانە | یانە پێویستی ژینی لاوانە |
ئەو سەرۆکەی کە ژووری هەمووانە | کەللەیی پڕ لە هۆش و فەن و زانە |
ئەو کەسانەی کەوا لەوێ پایەن | دەس بژێری بڵندی کوردانە |
کۆڵەگە و هێزی بەردی بنچینەی | ناوی مەعرووفە مەردی مەیدانە |
ناوی فەڕینی یانە دەنگی دا | هەر لە فەرغانەوە تا وەکو غانە |
یانە پێویستی ژینی لاوانە | ناژیێ بەچکە مەل بەبێ لانە |
ئامەد و فەڕوو کار و فەن زانین | وا لەوێیە، بیدینە، بیزانە |
چیت هەیە بیدەرێ ئەگەر کوردی | هەر لە ملیۆنێ تاکو یەک ئانە |
بۆ ئەمەی هاتە دی ئەسەل جیاووک | ڕۆشنی دیدە وو هێزی جانانە |
نووحی کوردی بژی بەبێ خانوو | زوو پەنادە ئەسیری بۆ یانە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|