یار شێوەی چۆنە؟
Appearance
یار شێوەی چۆنە، یار شێوەی چۆنە؟ | بێ چاوێنی بێ، یار شێوەی چۆنە؟ |
بڕۆ ماڵی جیم چاوخانەی نوونە | گۆلنکەی پووشین کلابتونە |
کارخانەی دەستی خودای سروشتە | لە بەشەر ناکا حۆری بەهەشتە |
هەرچەند لە نەسڵی دایکە حەوایە | بەڵام نموونەی دەستی خوایە |
ئافەریدەی سونع، بێ هاوتای ئیزەد | دوور بێ لە کاری چاوەزاری بەد |
جڵوەی جەدوەلی چاوی سورمەڕێژ | چاوی ئاسکی کردووە گێژ و وێژ |
برژانگ سیافام بە سورمەی کۆی توور | بە تیری نیگای دڵ خانەی زەنبوور |
ڕووی سفیدەی سبح، بە شەفەق قرمز | شیرینتر لە ڕووی شیرینی هورمز |
لووت تەڵای خوسرەو قاڵی نەوجەلا | زمڕوت بەند بووە لە گۆشەی تەڵا |
هەناسەی دەوای دڵەی پڕ خەمە | بە ئەموستیلە ناوی خاتەمە |
دوو پەڕەی گوڵنار ناوی ناوە لێو | ماچێکی لێوی شێخ ئەخاتە کێو |
سی و دوو ددانی دانەی مرواری | لە قوتووی لەعلا حەڵوا دەباری |
لە هەر چوارلاوە یاقووت تەنیویە | یاقوت یا قووتی گیانە کێ دیویە؟ |
چەناگەی زیوی سپی خاڵ بێ خاڵ | کۆی غەبغەب مینای پاکتاوی زوڵاڵ |
گەردن گەردنی ئاسکی خوتەن گێڵ | یا گەردنی قاز دەلیلەی ڕەوێڵ |
چاڵی تینوێتی ئاوی حەیاتە | قەترەی ئارەقی دوایی مەماتە |
قۆڵ بە بازیبەند دانەی لاڵەوە | پەنجە بە ڕەنگی خەنەی ئاڵەوە |
سنگ تەختەی عاجی شەترەنجی شاهان | شاماتی و شاهان ئەخاتە ئامان |
دوو سێو لەو سنگە تەلیسم بەندە | کەس نەیزانیوە بەهای سێو چەندە |
لەوە بەرەوخوار بۆ کەس نەبینرا | پەردەی ئەدەبی بە سەرا کێشرا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|