یارمەتی لە خوا
Appearance
لە بسم الله تەڵەب کە عزی عوقبا | لە بسم الله تەڵەب کە ئیشی دونیا |
لە ناوی وەحدەت و یۆنس لە زگ حووت | بە ئاسانی نەجاتی بوو لە دەریا |
بە ناوی حەق بە گوڵ بۆ ناری نەمروود | لە ناوی خالق و بۆ دەستی بەیزا |
ئەگەر ناوی خوداوەندی نەکا ئیش | چلۆن حوشتر لە بەردی سەخت پەیدا |
بە تەیرێکی زەعیف و بێ پەڕ و باڵ | هەزار ئەسحابی فیلی خستە ئەفنا |
ئەفەوتێنێ هەزاران چەشنی قاروون | بە ئەسکەندەر ئەبەخشێ تەختی دارا |
لە خوانی ڕەحمەتی حەق جیرە خۆرن | هەزاران وەحشی و نادان و دانا |
بە ناوی زاتی پاکی خۆی موحەققەق | هەموو سەر سوورەتی قورئانی دانا |
لەلای زاتی خوا هیچ نانوێنێ | چە شێخ قانع، چە کەیخەسرەو، چە کیسرا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|