یاران کوژراوی نازم سەبرم لە دڵ نەماوە
Appearance
یاران کوژراوی نازم سەبرم لە دڵ نەماوە | عاشق بە چاوی بازم، کەی ڕووی دەکا بەم لاوە |
ئازاری دەردی دووری، پەنهان نابێ لە سینەم | ناڵە و فوغانی من وا لە گوێی عالەم گەڕاوە |
دوودی ئاهم بە دائیم دەچێتە چەرخی گەردوون | بە ناری عەشقی جانان جەرگم وەها سووتاوە |
تا حەشرێ خاک وەسەر کەم، تەسکینی قەلبم نایێ | بای سەبا مەگەر بێنێ خاکی دەری بەغداوە |
گەرچی لە نەقسی خۆمە بێ ئیلتیفاتە یارم | ئەمما لە قاپی ڕەحمەت عاسی کەی دەرکراوە |
هەرچەند عەجز و مەرارەت هەمووم دێنێ لە هیجران | ئومێد وایە لەلای یار کە بەس بی لەمەولاوە |
سافی لەبەر دەرگانەت کەوتە سەر خاکی زیللەت | چاوەڕێی لوتفی تۆیە، جانا لە ڕێی خوداوە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|