یادی نازدارانی جاف
Appearance
پۆڕە جوانەکەی دەوری زەردیان | ئای بۆ کناچەت دەمی بەربەیان |
کاتێ سفیدەی سەحەر دەرکەوێ | پێشخانەی شەفەق لە کەژ سەرکەوێ |
دەمی بێداری کە دەستی مریەم | قۆناغەی عیسا ئەشوا لەسەر چەم |
ئاوی زیندەگی دێتە زەمزەمە | ئەبێ بەزەمزەم ئاوی ئەو چەمە |
زەڵم و تانجەڕۆ دەست لە ملان بن | سەرپۆپەی گوڵان جێی بلبلان بن |
دەنگی کناچەت بەرز و سەر ئازاد | دەنگ بداتەوە وەک دەنگی سەییاد |
لە کەناری زەڵم، ئەو سەوزە گیایە | تۆوی کەنیشکی جافی تێدایە |
تۆ بە کناچە و لەنجە و لارەوە | من بە چاوێکی فرمێسک بارەوە |
بەرامبەر بە یەک هەردوو بناڵین | هەردووکمان وەک یەک بۆ یار عەوداڵین |
شێوەی ئەو سنگە جەودانەی سەد تەرز | لە سینەی مندا شیوەن بکا بەرز |
گوێم لە دەنگت بێ بە یادی جاران | کوا ماڵەگەورە و پۆلی نازداران |
منیش بە فەردی مەولەوییەوە | بە هۆرەی گوڵبانگ پەهلەوییەوە |
(بە شینی تیپی نازدارانی جاف | دووکەڵی ئاهم پڕ کا سەمای ساف |
وەک چیهرەی خەیاڵ ڕوخسارەکەی خۆی | لە پەردەی دڵەی پڕ لە ئاخ و ئۆی |
«پرشەی ڕووی دەرکەوت شای سۆسەن خاڵان | کەم کەم لە گۆشەی لای سیاماڵان) |
«لە توێی تاریکی شەدەی بێگەردا | وەک ئاوی حەیات شەپۆلی ئەدا» |
ئێستا لە شوێنی ئەو عیشوە و نازە | بایەقوش لەگەڵ تۆدا هاوڕازە |
ئێلی جاف ڕێگەی کوێستانیان نییە | نازانم فەلەک مەیلی بە چییە؟! |
ئومێدم وایە هەر بەم زووانە | ئێلات بچنەوە بۆ ئەو کوێستانە |
وەلی دێوانە ویستی لە یەزدان | کە ڕێی شەم نەبێ بچێت بۆ کوێستان |
ئەوسایە دوعای ئەو گیرا بووبوو | ئیستە بازاڕی وەلی بەسەرچوو |
جێنشینی ئەو منم ئەمەوێ | ئێل بۆ هەوارگەی کوێستان سەرکەوێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|