یاخودا خۆش بی سەعاتێ بێرە سەردانی نەخۆش
Appearance
یاخودا خۆش بی! سەعاتێ بێرە سەردانی نەخۆش | خۆ خودا پێی خۆشە تۆ خۆش کەی دڵ و جانی نەخۆش |
هەر بە ئوممێدم کە تۆ بێیە سەرینم بۆ خودا | یا عیلاجێکم کەی و یا وەرگری گیانی نەخۆش |
عومری شیرینم بە ناڵین و نەخۆشی بردەسەر | خۆشی خۆشیمە کە تۆ پێت خۆشە ناڵانی نەخۆش |
هەر سەری موویە برینێکی موژەی تۆی پێوەیە | ڕوو ترش ناکەم کە چاوی تۆیە لوقمانی نەخۆش |
تا لە وێرانەی دڵم گەنجی غەمت شاراوەیە | بەردی بنچینەی نەما خانووی وێرانی نەخۆش |
تا نەخۆشی عەشقی تۆ ڕووی کردە مەیدانی مەساف | ڕۆستەم و بەهرام پەشۆکاون لە داستانی نەخۆش |
لەززەتی دەرد و غەمی عەشقت لە شاهی خۆشترە | چونکە تۆ پێت خۆشە شەوناڵین و گریانی نەخۆش |
سابیری خاوەن موغازەی شاری دەرد و میحنەتە | وەرنەوە ئەی موشتەری، کاڵایی هەرزانی نەخۆش |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|