Jump to content

گەنجینەی مەردان/شێخ عەلی شێخ موحەممەد، حیسامەددین

From Wikisource
گەنجینەی مەردان (1948)
by زێوەر
شێخ عەلی شێخ موحەممەد، حیسامەددین
308878گەنجینەی مەردان — شێخ عەلی شێخ موحەممەد، حیسامەددین1948زێوەر

ئەم زاتە لە مەشایخی تەریقەی نەقشی بوو، لەقەب و شوهرەتی حیسامەددین و مەسکەنی دێی تەوێڵە بوو. لە ڕێگای تەریقەتەوە ئەڕۆیی. نوفووزی ڕۆم و عەجەمی گرتبوو. لە شام و حەڵەب و ئەستانبووڵەوە بۆ فەیز و بەرەکەت خەڵق ڕوویان ئەکردە دەرگای ئەو. هەرچەند مەسلەکی ئیرشاد خدمەتێ گەورەیە بۆ عیباد کە لە ڕێگای خراپەوە ئەیانهێنێتە سەر ڕێگای چاک و پاک، ئەمما گەنجینە ئەیەوێ بە ماڵ و فیداکاری کەسێ خدمەتی میللەتی کردبێ تیا بنووسرێ. منیش زۆر پرسم کرد غەیری کەشف و کەرامەت و «خارق العادة» نەبێ لە مادییات شتێکی وام دەس نەکەوت. لەو خوسووسەوە من مەعزوورم کە زۆر شتم بۆ ئەم زاتە گەورەیە نەنووسیوە.

ڕۆژێ لەگەڵ دۆستێکم قسەم لەم مەوزووعە ئەکرد ئایا لە خدمەتی شێخ حیسامەددین چی ئەزانێ؟ ئەو کەسە وتی: جارێ مەعلوومە کە خانەقاکەی میهمانخانەی فەقیران و موریدان بووە، وە هەر مەئموورێ یا زاتێکی گەورە ڕووی کردووە بە بەرماڵی نایاب یا بە فەرش و سەججادە یا بە تەسبێح و گۆرەوی و، خدمەتی زۆر گەورەشی موافیقی حەدیسی «من شعب الايمان اماطة الاذي عن الطريق»، لە دێی خەرپانییەوە هەتا تەوێڵە ڕێگا و جادەی چاک کردووە و، ڕێگای دەربەندیخان کە تاقە زەلامێ نەیئەتوانی پیا بڕوا، بە نەوعێ تەوسیع و چاکی کردووە کاروان لەم سەرو لەوسەرەوە بێن لەیەک ناکەون. ئەم خدمەتانە موافیقی حەدیس نیشانەی ئیمان و خواشناسییە (ٲعلي اللة درجتة).