گەزۆ هاوین ئەبارێ
Appearance
ئەلەم ژوورە (گەزۆ) هاوین ئەبارێ | ئەلەم خوارە بەشەو (قەتران) ئەبارێ |
لە بەرزایی و چیایی خاکی کوردان | سەراسەر کانییە و ئاوە بەجارێ |
لە نزمایی و نشێوی خاکی تاتان | دەسووتێی و دەخنکێی بچیە لاڕێ |
لە هەردە و دەشت و شاخ و شیوی ئێمە | هەموو فەسڵێ دەبینی نەوبەهارێ |
لە دەشتی وشک و گەرمی بێ درەختیان | نییە باغێ، نەبێستانێ، نەدارێ |
سەراسەر موڵکی کوردستانە ئاوا | لە بەینی چەند دێیێکی کۆنە شارێ |
هەبێ لەو خوارە شار و باغ و بێستان | بەبەرماوە و دەساوی کورد ئەپاڕێ |
نییە بستێ زەوی لەو ژوورە بێ کەڵک | زەوی لەم خوارە زیخە و، خۆڵ ئەبارێ |
شنەی بایی بەیانی سەرکەلی ژوور | کزەی مردوو ئەکا زیندوو بەجارێ |
گڕەی سامی کوشندەی گەرمی لای خوار | لە جێدا دەس بەجێ گیانی ئەتارێ |
کەچی لات و هەژارن، خەڵکی لای ژوور | هەموویان دەوڵەمەندن خەڵکی خوارێ |
هەموو کۆمەڵ ئەکەن، هۆگر ئەبن (تات) | هەچی کوردە لەیەک لالووت و لاڕێ |
ئەوان خۆیان دیاری کرد لە عالەم | گەلی کوردیش لە دووی عالەم ئەکاڕێ |
سەرم ماسیوە لەم کارە برا گەل | ئەدیبێکم دەوێ، هۆشەنگێ، یارێ |
جوابێکم بدا چیبێ ئەسەل وا | ئەمان وان و، ئەوان وا تێنواڕێ |
ئەسیری تێک چووە لەم کارە هۆشی | نەما بیری بدا داکو قەرارێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|