Jump to content

گەر غوڕەیی شەووالە، وە گەر ماهی سیامە

From Wikisource
گەر غوڕەیی شەووالە، وە گەر ماهی سیامە (1936)
by ئەدەب
310179گەر غوڕەیی شەووالە، وە گەر ماهی سیامە1936ئەدەب
گەر غوڕەیی شەووالە، وە گەر ماهی سیامە هەنگامی نیشات و تەرەبی عارف و عامە
ئەو زوهدی بەئیجباری؛ کە عادەت بوو لەمەوپێش مەنسووخە ئەوێستاکە، هەموو گەردشی جامە
واعیز؛ کە دوێنێ بەڕیا مونکیری مەی بوو ئەوڕۆکە بەسەرخۆشیی دەڵێ: تۆبە حەرامە
خەرقێکی کە دوێنێکە، بەزاهید بوو لە میحراب ئەوڕۆکە لە مەیخانە، لە ڕەهنی مەیی، وامە
ئەو یاری دڵازارە، بەدڵ لێمە بڕا بوو ئەم ساتە، وەکو تالعی سەعدم بەمەرامە
ساقی! وەرە دەی تێکە، سوراحی بدە ساغەر کەم هەڵدەکەوێ عیشرەتی وا، فورسەتە، نامە
دەربەستە لە ئەغیار و مەیی و جام و لەبی یار بێ مووی دەماغێ، لەسەفی ئەهلی عەمامە
ساغەر بەکەف و بەخت قەرین، یار بەرابەر چەشمی بەدی لێ دوور بێ، چە عەیشێکی تەمامە
ئەلحەق ئەدەب ئەوڕۆکە، بەئیقباڵ و سەعادەت یەکبارە هەموو گەردشی چەرخم بەمەرامە


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.