گەر خودا نەیدا بە چاکی دوژمنی ئینسانە ژن
Appearance
گەر خودا نەیدا بە چاکی دوژمنی ئینسانە ژن | مار و دووپشک و پڵنگی شاخی هەورامانە ژن |
گەر گڵۆپی دووسەدیش هەڵکەی لە ماڵ و مەتبەقا | دووکەڵی حەوش و حەسار و ژوور و بەرهەیوانە ژن |
تۆ دە پەیدا کەی لە ڕۆژا ئەو بە سی داناکەوێ | هەر خەریکی قاوچ و قووچ بردن و تاڵانە ژن |
گەر نەخۆشینت نەبێ سیلداری و دڵ پڕ لە خەم | چۆتە ناو جەرگت بەدایم ئێش و دەرد و ژانە ژن |
گەر لەگەڵ ئەودا بەهەشتت پێ بدەن لێی ڕا ئەکەی | تاوەکوو مردن عەزیزم دەردی بێ دەرمانە ژن |
گەرچی شێوەی شۆخوشەنگ و دووکوژ و پڕ عیشوە بێ | تۆ لە بەر چاو و دڵت شێوەی وەکوو شەیتانە ژن |
بۆ خراپی ئەو قەڵەم ئەشکێ و زمانیش کۆڵ ئەبێ | قابیزیش ڕازی نەبێ هەر ئیشی گیانکێشانە ژن |
هەر بژی موفتی کە وا دایم لەڕێی ڕاستی ئەڕۆی | هەر بڵێ تا مردنت دەرد و بەڵای ئینسانە ژن |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|