Jump to content

گەر بڵێم: یاقووتە لێوت؛ لێوی تۆ ڕەنگین ترە

From Wikisource
گەر بڵێم: یاقووتە لێوت؛ لێوی تۆ ڕەنگین ترە (1936)
by ئەدەب
310156گەر بڵێم: یاقووتە لێوت؛ لێوی تۆ ڕەنگین ترە1936ئەدەب
گەر بڵێم: یاقووتە لێوت؛ لێوی تۆ ڕەنگین ترە گەر بڵێم: وەک ڕووتە جەننەت؛ ئەو لە ئەم پایین ترە
سەرو و باڵاکەی نەمامت؛ گەرچی هەردوو سەرکەشن ڕاستیی پرسن لە من؛ ئەندامی تۆ شیرین ترە
کەوسەر و لەعلی لەبت، هەرچەندە هەردوو یەک مەزەن گەر ببێ فەرقێکیان هێندێ؛ لەبت نووشین ترە
باخچەی فیردەوس و باغی تەلعەتت: یەک گوڵشەنن غەیری وی؛ گوڵزاری تۆ: پڕ غونچە و نەسرین ترە
شمشی سیمی بێ غەش و ئەو ساعیدی بللوری تۆ دڵکەشن هەردووکی، ئەمما: ساعیدت سیمین ترە
خارە و سەنگین دڵی تۆ، هەردوو هەر سەختن؛ بەڵان: سەخرەیی سەممای بێ ڕەحمی دڵت، سەنگین ترە
نافەیی تاتار و چینی توڕەکەت؛ یەک ڕایحەن گەر تەفاوەتیان ببێ؛ توڕەت کەمێ پڕ چین ترە
گەرچی باز و غەمزەکەی تۆ؛ هەردوو سەییادن، جەسوور بۆ شکاری مورغی دڵ، چەشمی سیەهـ شاهین ترە
شۆڕشی چەنگیز و گۆشەی چاوی تۆ، فیتنەن بەناو بەرمەلا، ئەمما نیگاهی تۆ، لەوی خونین ترە
سەد کە ئەشعاری ئەدەب، مەوزوونە وەک باڵایی تۆ ئەی سەنەم! تۆ ناز و جیلوەت، قابیلی تەحسین ترە


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.