گەر بجووڵێی ویستنت حاسڵ دەبێ
Appearance
جەوهەرێکی گەر تیابێ کەللە چۆن ساکین دەبێ | مەرد ئەگەر موشتاقی چشتێ بێ چلۆن ساکین دەبێ |
ڕۆڵە گەر بیری پیاوبوونت هەیە زوو هەستە پێ | کار ئەگەر پاشی بخەی بێ شوبهەیە باتیڵ دەبێ |
چەن هەزار ساڵە پەرێشان و ڕەزیلە میللەتت | لەم زەمانە گەر بجووڵێی ویستنت حاسڵ دەبێ |
چاخێکی وایە ئەگەر کۆشش نەکەی زوو مەحو ئەبی | مەڕ لە مێگەڵ جێ بمێنێ، هەڵبەتە زایەع دەبێ |
گۆی زەوی چەوت، ئاسمانیش چەوتە هەندێ وا دەڵێن | ئەو کەسەی پشتی نەویکا، ئارەزووی زاهیر دەبێ |
پەت بەمل هەڵواسرێ زۆر چاترە ئەو ڕاستییە | لەو کەسەی خەم بێ بەنامەردی لە ئیش فایق دەبێ |
گەر لە ڕێگەی هاوزوانت لەت لەتت کەن بتکوژن | ئەی ئەسیری ناوی چاکەت تا ئەبەد زاهیر دەبێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|