گەرم تر لە تین، کەنار و بۆسە
Appearance
گەرم تر لە تین، کەنار و بۆسە | ساردتر لە تەرزە دڵی مەئیووسە |
زۆر دڵ مەدەرە مەسنەدی دنیا | تا سەر نەدراوە بە تۆ بە تەنیا |
نەخوازەڵڵا وا بە مەنسووبی بێ | شەرتی ئیستیحقاق نامەحسووبی بێ |
لەگەڵ قابینە پێویست بوو گۆڕرا | هەر وەک «ڕیدینکۆت» مەنسووب داکەنرا |
ئەوسا هەناسەی سارد وەک ڕەشەبا | نامەی ئۆمێدت بە بادا ئەبا |
خوا دایتێ ئەهلی عیلمت پێ بڵێن | بە چرای «گەرچەک» لەدووت ئەگەڕێن |
ئەگەر کەم خۆری داییم خۆر ئەبی | «ئینتەلا» ناکەی خاوەن زۆر ئەبی |
خۆ ئەگەر چاوت لە دمبەی چەور بێ | ڕۆژێ دێ سزات بە کلکە تەور بێ |
بەهار هات دیسان دیجلە هەڵدەسێ | قەسری نزیک ئاو خەڵک لێی ئەترسێ |
با وجود دیجلە زنجیر کراوە | ئەو هێز و گوڕەی بەرووی نەماوە |
بەڵام تۆ نابێ لە ئاو ئەمین بی | تۆفان لە یادە، دەبێ تێبین بی |
بەمانە ئەڵێن: واتەی بێهوودە | غەیرەز خواستی خوا هەموو بێسوودە |
خوا بێ قەزای کا خوایش کردەی وایە | ئەوەی ئەو دەیکا بە عەقڵا نایە |
تەلیسمی جامی چل کلیل دەرکەوت | کەر ئێسقان و سەگ کای کۆنەی بەرکەوت |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 516
1937/03/01
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|