گەردشی جیهان ڕوو لە چەوتییە
Appearance
گەردشی جیهان ڕوو لە چەوتییە | ڕۆڵەی ڕوو لە ڕاست هەڵس و کەوتییە |
هەرچی دێتە ناو بە گەڕ و گوڕە | وەک قەمەی عەجەم بە دوو لا بڕە |
ئەوانەی چەوت و خوێنڕێژن وەک شیر | ئەیانبستنە پشت بە جوان و بە پیر |
هەڵیان ئەکێشن دەمیان ماچ ئەکەن | مەرەزەی عومری پێ سەرپاچ ئەکەن |
هەر ئەو شیرەیشە کە دەست دوژمن کەوت | دای لە خاوەندی پێشووی سەری کەوت |
هەزار بار ئەڵێن: شیر بێ وەفایە | کەچی، هەر کەچی لە برەودایە |
ئەم کەچ ڕەوییەی ئەم کەچ بینانە | ئەڵێن: نیشانەی ئاخرزەمانە |
ئەیانگوت ئیتر نۆرەی جەجاڵە | بە فیشاڵ دەرچوو ئەم گڕوگاڵە |
تەرسی کەرەکەی جەجاڵ خورمایە | هەر بۆ خورمایە خەڵکی لە دوایە |
ئێمە خورمایشمان هەیە و نایکڕن | لە هەر سێ لاوە هەر بە نەوت خڕن |
سا، باوە گوڕگوڕ شەخسەکەی خۆمان | ڕووناکییەکت ببێ بۆ خۆمان |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 899
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|