گێتی لەسەر هیچ بارێ ناوەستێ
Appearance
گێتی لەسەر هیچ بارێ ناوەستێ | چۆن ئەبێ دانا پشتی پێ بەستێ |
پاک هەڵدەخزێ و هەڵدەسێتەوە | ناپاک نەیشکەوێ ناحەوێتەوە |
هەندێ کە دۆستی جاهـ و ئیقباڵن | تا لە مەسنەد دای جێت بۆ ئەماڵن |
لەگەڵ لێکەوتی ببڕای ببڕایە | هاتیەوە کایە، هەر ئەو سەودایە |
خۆزگە پێستی ڕووم چەرمی گا دەبوو | تەریق بوونەوەم لەلا با دەبوو |
بۆ چەرمەسەرێ زوو بە کێش ئەبووم | لە هەموو شوێنێ هەر لەپێش ئەبووم |
بەڵام قوڕ بەسەر ئەو کەسەی وایە | ئەم ڕەزاڵەتەیش مەرگی لە دوایە |
ئای بۆ نانێکی کەسبی ڕەنجی شان | سەر ئازادەتر لە شاهی جیهان |
ئەمانە هەمووی فەرمانی خوایە | کوا دەسەڵاتی بەندەی تێدایە |
دەریای قەدەرە، عەقڵی تیا گومە | «زَیَّنَ لَهُم أَعْمَالَهُمْ»ە |
هەندێ ئەیەوێ لە مەجلیسان بێ | هەندێکش ناوی لە ناو ناوان بێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 755
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|