Jump to content

گیپە

From Wikisource
گیپە (1950)
by پیرەمێرد
306242گیپە1950پیرەمێرد
ئەحمەد، با گیپەت بۆ ئەو تیپە بێ گیپەت خوارد بێ من، گوپت گیپە بێ
خۆ من ئەو ساتە هاتبوومە لات تەفرە بۆ من بوو سفرە بۆ جامات
وتیان کەللەکەت هێشتا دەیباڕان ورگتان برنجی کاڵی ئەخووسان
ئەگەر وەک کەللە مێشکت داتەکێ ئەبی بە وەزیر فریشکت ئەتەکێ
وەک کڵاو قازی بێ دروومانی ئاگری بن دیزەی زۆر بێ ئامانی
ڕیخۆڵە چەورەی لە خۆت ئاڵاوی پێچکەی خۆت بەستووە لەجێدا ماوی
هەر وەک شیلاوگ هەوێنی شیری لە نووکتەی وردا پەیکانی تیری
دەستی عیزەتت دائم لە سەر بێ هەرمێی بەهەشتت ئاودار و تەڕ بێ
کردەی تۆ و بردەی نادی «مەزڵوم» بێ خراپەت دیار بێ، چاکەت بن گۆم بێ
منیش کەشکەکم ئەمڕۆ خوارد بێ تۆ بەرد هاویشتنە پاداشی کڵۆ
ئەحمەدی عەزیزئاغاش کە بە نوکتەبێژ و قسەخۆش و بەنەستەق بەناوبانگە، بەم سێ دێڕەی خوارەوە وەرامی پیرەمێردی داوەتەوە، وەرامەکەی هەر لەسەر نامەکەی پیرەمێرد نووسیوە.
خاڵەگیان یاخوا ڕووی «بزن» ڕەش بێ منی ڕووڕەش کرد هەر ئەوەی بەش بێ
بە خوا ئەوساتەی تۆ تەشریفت هات من زۆر مەشغووڵ بووم بە بیرما نەهات
لە جیاتی گیپەی ئاوساوی نەکوڵاو پێشکەشت ئەکەم دوو پەردە پڵاو


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).