گۆرانی «دانیشتبووین لەگەڵ یار»
Appearance
دانیشتبووین لەگەڵ یار | بە تیلەی چاوی بیمار |
شوێن دڵم کەوتم ناچار | |
زۆری لێ پاڕامەوە | کەوتم و هەڵنەستامەوە |
ئیختیاری بێ ئیختیار | |
ئینجا هاتە سەرینم | گیان گەیبووە بەربینم |
ڕووناک بوو دەر و دیوار | |
مانگ بە کەتان ڕازابوو | دوو نار لە نوور سازا بوو |
نووری «طور» لای تیرە و تار | |
هاتە گفتوگۆی یاری | حەڵوای گەزۆ ئەباری |
ئاڵتر لە پەڕەی گوڵنار | |
ئاخ نازانن دڵ چۆنە | ئاگر بەربووە کای کۆنە |
خۆم خستە بەر پێی دڵدار | |
بە دوو زوڵفی وەک زنجیر | پێکەنی وتی: ئەی پیر |
وەک جوانێکی بەختیار | |
پێم وت: پیری ئازاد بووم | بەند نەبووم، بەند گوشاد بووم |
وا بۆ تۆ هاتمە ژێر بار | |
فەرمووی: ئەو ڕۆژەی یەزدان | ئەوسا بووین بە بناوان |
ئێمە پیاو ئەخەینە کار | |
نەوەی پەرین لە پێشین | بۆ لێقەوماوان خوێشین |
هەم غەمخوارین، هەم دڵدار | |
گەر ئێمە نەبووینایە | کەچی لای ئێوە وایە |
خودپەسند و دڵئازار | |
ئێمە حەز لە شەڕ ناکەین | نەتەوەی باش پەیدا کەین |
بە خوێندن دەبین ڕزگار | |
ئەو مژدەیە لەو دەمە | چوومە ڕیزیان ئەو دەمە |
وەتەن ئەکەین بە گوڵزار | |
من سەرمەست و ئەو هوشیار | دڵمی فڕاند بە یەکجار |
ئاوڕێکی لێ دامەوە | تێکیەوە پێچامەوە |
چاوی کەوت بە لەرزینم | یەخەی لادا بیبینم |
دوو دوگمەی ترازابوو | باڵا دەستی «بیڤا» بوو |
بە شیرینی گوفتاری | ئێجگار لێوی خاڵداری |
لە برووسکەی سەر گۆنە | کەوتمە مەلە وەک سۆنە |
پێم بەسترابوو وەک نێچیر | وا تۆیشم هێنایە گیر |
قەلەندەری دڵشاد بووم | قەهرەمانی دێوزاد بووم |
ئێمەی هێنایە مەیدان | بۆ سەرپەرشتی مێردان |
ڕەگی دڵ ڕائەکێشین | باری غەمتان ئەکێشین |
پیاو چۆن ئەهاتە کایە | جیهان هەر ئێوەی تیایە |
بە هیوای خوێندن و چاکەین | وێرانەمان ئاوا کەین |
لام هەناسەی مریەمە | خوا یار بێ ئەم سەردەمە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|