Jump to content

گوڵێک شیرینتر لە خونچەی بەهار

From Wikisource
گوڵێک شیرینتر لە خونچەی بەهار (1952)
by فایق زێوەر
305196گوڵێک شیرینتر لە خونچەی بەهار1952فایق زێوەر
گوڵێک شیرینتر لە خونچەی بەهار

نازکتر جوانتر لە شەوبۆی نازدار
گەشتر لە دیدەی وەنەوشەی نزار

گوڵێکە ناوی گوڵی سەربەستی مەردە ئەو گەلەی بگاتە دەستی
گوڵی سەربەستی ئەی هێزی گیانم

ڕۆشنکەرەوەی ڕێگەی ژیانم
تۆم نەبێ من خۆم بە هیچ نازانم

تۆم نەبی هەرگیز ناحەسێمەوە بێ بۆنی خۆشت نابووژێمەوە
بام تەنیا هەر تۆ شاگوڵی من بی

سەرچاوەی سۆزی بە کۆلی من بی
تۆ تاقە یاری پڕ دڵی من بی

شیعرت پیا هەڵدەم بە زوبانی خۆم بڵێم دەمێکە بە دڵ شەیدای تۆم
بۆ چی ڕەنگی تۆ وەکوو خوێن سوورە

هەر هۆزێ کە تۆی تیابێ جەسوورە
وڵات بە بۆنت زۆر پشت ئەستوورە

دیارە تەلیسمی بەرزی ژیانی گەلێک کێش ئەکەی بۆ کامەرانی
بەڵام نرخی تۆ ئێجگار گرانە

کڕیارت کوشتە و جێگەی زیندانە
بۆ تۆ من خوێنی خۆم لا هەرزانە

سەرم بەخت ئەکەم تۆی پی ئەسێنم کە تۆم دەسکەوتی سەربەرز ئەنوێنم
یاران ببینن ئەم کەژ و دەشتە

ئەم لالەزارە کە وەک بەهەشتە
حەیفە وڵاتمان کە جێگەی گەشتە

ئەو گوڵە خونچەی تیا نەکاتەوە کوردیش گرەوی خۆی ناباتەوە

1948/10/30
سلێمانی


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).