گوڵی ئازادیخواهان
Appearance
ئەی گوڵی دەستی ئازادیخواهان | ئاواتی بەرزی وڵات و گەلان |
تۆ کە هۆی بەرزیی هەموو و جیهانی | هۆی خوێنڕشتنی نەڕەشێرانی |
دروشمی بۆ گەل و یەکێتی | چەکی بەرامبەر زوڵم و زۆریەتی |
ڕۆشنکەرەوەی ئاسۆی وڵاتی | نیشانەی بەرزی ئاسۆی وڵاتی |
لە هەموو جێیەک پەنا بۆ تۆیە | بۆ بۆنێکی تۆ هاوار و ڕۆیە |
ڕوویەکم تێکە با بە ئاشکرا | لەگەڵتا بدوێم، ئەی تاقە هیوا |
بۆچی ئێستاکە دووری لە کوردان | هەوڵت بۆ ئەدەین ئەی هێزی ژیان |
کوردستان بێزووی بە تامەزرۆیە | ئەو تامەزرۆیەش بۆنیکی تۆیە |
تەنیا بەو بۆنەت لە جێگای گوڵی | چەپکە گوڵاڵەی کورد هەڵئەقوڵی |
کە هەر پەلێکی بە خوێنی کوردان | سوور و ڕەنگینە بە هیی شەهیدان |
ئینجا تکایە تەنیا بۆ دیاری | خونچەت بنێرە بۆ یادگاری |
تاکوو لە گۆمی خوێنا بینێژین | بە لاشە دەوری بکەین بە پەرژین |
هەتا بە زوویی دەم بکاتەوە | پەلک سوور لە دوور شەوق بداتەوە |
ئەوسا ئاواتی ئازادخواهیی کورد | دێنێتە دیدار خیرا دەستوبرد |
ئەمجارە ئەڵێین گەیشتینە ئاوات | کوردینە خۆتان بکەن بە خەڵات |
بۆ پەلکی گوڵی جوانی سەربەستی | کە ئێمەی دەرکرد لە بتپەرستی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|