گوڵی ئازادی
Appearance
ئاوی بارانی خەزان وشک بوو | گوڵی ئازادی بێژمار دەرچوو |
یەکێک لەوانە ئازادیی کورد بوو | بۆنی سەربەستی بۆ جیهان ئەچوو |
بەڵام یەکێکی پیسی چەواشوو | گوڵەکەی بچڕی بێ شەرم و ئابڕوو |
فرۆشتی هەرچەند شەرەفی خۆی بوو | بەڵام لاسکەکەی سەرلەنۆ هەڵچوو |
لەگەڵ گوڵاڵەی پاییز سەوز بوو | ئێستا خەریکە وەک جاری پێشوو |
گوڵ بگرێتەوە سوور و پشکتوو | بۆ خەڵک دەرخات کە وشک نەبوو |
بەڵکوو ئەو دەورە هەمووی بەسەرچوو | ناوی لێ نرا کاتی ڕابوردوو |
گوڵی ئازادی هیچ کات نامرێت .. | چەن لێی ببڕێت دێتە بەرهەم زوو |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|