گوریس کێشەکێ بە هیچ و پووچی
Jump to navigation
Jump to search
گوریس کێشەکێ بە هیچ و پووچی | گوریس ئەپچڕێ تۆ لەنگەوقووچی |
شێر و خەتمان کرد لەگەڵ جیهانا | من خەتم ئەویست ئەو شێری هێنا |
هەرچەند کە ئێستا شێر وەرگەڕاوە | ڕیش با خوریش بێ باوی نەماوە |
فێڵی سیاسەت ڕووپا بازییە | ڕادیۆی ئەوروپا ئێستا نازییە |
یاخوا تاسەر بێ ئەم خۆ تێکوتانە | ترسی دزیش بێ، دەست لەملانە |
داری کۆن بڕا، خەڵفی لە جێیە | پەل و پۆی تازە هیوامان پێیە |
دەماغم کۆنە کە بێ دەماخە | پیریش بۆ تازە بە ئاخ و داخە |
بۆ دڵخۆشی خۆی وتی ئەو پیرە: | هەرچەندە پیرە کۆنە بەگیرە |
پڕۆپاگاندە کە چاووڕاوە | کەوتە سیاسەت بە بەند و باوە |
سەیر سەیری ڕادیۆی یۆنس بەحرییە | سەراپا درۆی لە ڕاست بەرییە |
بە هێزی پارە کە تەکان ئەدا | سەعاتێ چەنەی بێ وچان ئەدا |
نازانێ کەوا ڕۆژێکی لێ دێ | جەزای خائینی وەتەنی ڕێ دێ |
هەر سەگێ لە دوور بە شوێن خۆی وەڕی | جێی سەگە نازە و برسێتی و گەڕی |
سەگ وەفادارە بە خێو ناوەڕێ | دووپشکە سکی دایکی خۆی ئەدڕێ!! |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 590
1940/01/25
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse