Jump to content

گوتم: با کەم بناڵێنم، نەڵێم دەردم بەکەس چاکە

From Wikisource
گوتم: با کەم بناڵێنم، نەڵێم دەردم بەکەس چاکە (1936)
by ئەدەب
310169گوتم: با کەم بناڵێنم، نەڵێم دەردم بەکەس چاکە1936ئەدەب
گوتم: با کەم بناڵێنم، نەڵێم دەردم بەکەس چاکە گوتی: ناڵینی جارجارت، لە دوور بێ، وەک جەرەس؛ چاکە
گوتم: مورغی ڕەوانی من، ڕەوانە لەو تەنە بێ تۆ گوتی: ئەو مورغە بێ باڵە، لە لای من بێ، قەفەس چاکە
گوتم: مەنعم دەکا زوڵفت، لە پابەندیی لەبی شەهدت گوتی: شەهدی دەهانی من، بەبێ نێشی مەگەس چاکە
گوتم: حەبسی دوو هیندووم من، هەتا مەستی خەیاڵی تۆم گوتی: مەستی خەراباتی، لە پێوەندی عەسەس چاکە
گوتم: بۆ گوڵبەنی قەددت، خەیاڵی گوڵچنینم کرد گوتی: بۆ سەرووی ئازادم، کە نەتبێ دەستڕەس، چاکە
گوتم: میهری بتان تاکەی؟ خەیاڵم عوزلەتە جانا گوتی: عیشقی پەری ڕوویان، هەتا ئاخر نەفەس چاکە
گوتم: بۆچ ڕێم نییە جارێ، بەگوڵزارت گوڵی نەورەس! گوتی: گوڵزاری گوڵخێزم ئەدەب، بێ خار و خەس چاکە


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.