گلەیی
Appearance
بە دڵ گوێ ڕاگرن تۆ خوا، ئەیا ئەهلی سلێمانی | بەیاناتی وڵاتم کەم، لە پاش عەرزی سەناخوانی |
لە غوڕڕەی مانگی زیلحەججە، تەمی خەم خێوەتی هەڵدا | بە سەر میر و مەلا و شێخ و بەگ و سۆفیی مەریوانی |
شکا شیشە، ڕژا مەی، هەڵفڕی مورغی فەرەحمەندی | بە سەر چوو دەوری ئیسراحەت، لە دەس کارمەندی تارانی |
خەجاڵەت بن هەموو، ئیشی نیفاقی بەینی خۆیان بوو | کە قەسری جەننەتەلمەئوا برا عەیشی بە تاڵانی |
ئەمە مەقبووڵی قانوونی تەعەسسوب چۆن ئەبێ، ئێمە | زەلیل و ئێوە مەشغووڵی (...)انی کانی ئاسکانی! |
وەرن ئەی ئەهلی تەئریخی قەدیمی، بیر لەمەوپێش کەن | نەژادی کوردی چەن دوورە لە ڕشتەی کۆنی ئێرانی! |
ئەگەر مردن بێ، با وەک یەک، ئەگەر دەرچوونە وەک یەک بین | مەگەر ئێمە مەسیحین و نەژادی ئێوە عیمرانی!؟ |
دەوای ئەم دەردە پڕ ئێشە، لە پێشا کۆمەکی عامە | لە لای مەئمووری بیرتیژ و هەموو زانای سلێمانی |
لەبۆ نەشری شکاتی میللەت ئیمڕۆ لە عالەمدا | جەنابی «زێوەر»ە بێ شک وەکیلی کوردی ئێرانی |
سکووت بێ چاترە قانع لە ترسی ئەجنەبی، بۆچی؟ | هەموو ئیشێ ئەبەسرێتۆ بە ڕەحم و لوتفی یەزدانی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|