گفتوگۆی کورد و کوردستان
Appearance
کورد: | |
هۆ دایکی بەرز و ئاواتی گیانم | دایکی شێرانی ئێستا و جارانم |
دایکی دڵسۆزی باوک و باپیرم | هێزی سەپان و ڕەنجبەر و میرم |
نووری بینایی و هێزی ئەژنۆمان | کزەی جگەر و دڵەی پڕ سۆزمان |
توخوا بۆ وەها ڕەش و شینپۆشی | بۆ وا خەفەت و گریان ئەنۆشی |
ئایا چی بووە چیت لێ قۆماوە | بۆ وا یەکجاری ڕەنگت گۆڕاوە |
ئێمە هەتاکوو دواتۆزی لەشمان | ئێسک و پرووسک و چاو و کەللەشمان |
خوێنی ناو لەش و شیرینی گیانمان | لەززەتی دنیا و ماڵ و مناڵمان |
لە پێناوتا بەختە تا ماوین | بۆ سەربەستیی تۆ وەها داماوین |
جا تۆ و فرمێسکی وەکوو بارانت | تۆ و مەرگی کۆرپە کۆچکردوەکانت |
بۆ وا هەمیشە مەلوول و پەستی | چی وا دڵی تۆی خستە شکستی |
کوردستان: | |
ڕۆڵە مەپرسە بۆچی شینپۆشم | یان بۆ هەمیشە ئازار ئەنۆشم |
هەمووی بۆ تۆیە ڕۆڵەی شیرینم | وەها بەجارێ نەماوە تینم |
لە کاتی گەنجیم ڕۆڵەی شێرم بوو | دوژمنترسێن و دەنگ دلێرم بوو |
ترس و لەرزینیان لە ڕەشاش نەبوو | چاویان لە پارە و لە شاباش نەبوو |
لە هەرکەس تۆزێ بوومایە دڵگیر | لەتلەتیان ئەکرد بەوێنەی هەنجیر |
لەپێناوما تا دوا جووڵەیان | بۆ خۆ و ئافرەت و کۆرپە و ڕۆڵەیان |
خۆیان بەخت کرد بێ درۆ و پەستی | بۆیان ئەخواستم ڕۆژی سەربەستی |
منیش تا مردن هەر وان لە یادم | مێژووی ئەوانە کە پێی دڵشادم |
بەڵام ئەی ڕۆڵە بێینە سەر ئێستا | پیر و لێکەوتە و هیچ هێزم نەما |
چونکە سەیر ئەکەم وا ڕۆڵەی خۆمە | من بۆ بەرزیی ئەو ناڵین و ڕۆمە |
کەچی بە دزی لەچکێ لە دەسماڵ | یا چی دەست کەوێ لە شتی ناوماڵ |
ئەچێ ئەیفرۆشێ بە بێگانەکان | بۆ گلاندنی پارووی چەور و نان |
بەڵام ئەوانە دوژمنپەرستن | بە چڵکاوخۆریی دەرماڵان مەستن |
منیش نەفرەتم گشت لێ کردوون | وەهای دائەنێم کەوا مردوون |
بە کلکەلەقێ هەموو سەرخۆشن | جگە لە دزیش زمان ئەفرۆشن |
ئەڵێن کەی ئێمە کوردمان ناسیوە؟ | مێزەر و کڵاش ؟! قەت نەماندیوە |
ئێستاکەش کەوا هەر ئەناڵێنم | جێپێ لەقەکەی ئەوان ئەبینم |
بەڵام ئەی ڕۆڵە ئێوەش وەکوو من | ئەوانە بخەنە ڕیزەکەی دوژمن |
ئاواتی گیانم ئێوەن کە ماون | ئێوەن کە بۆ من گلێنەی چاون |
هەوڵ بەن کەوا سەربەست و شاد بن | وەک شێری بێشە ئازا و ئازاد بن |
خۆڵەمێشی ناو ئاگردانەتان | مەگۆڕنەوە بە باسترمەی ڕان |
کورد | |
دایە گیان وتەت وەک نەخشی بەردە | بەڵام بۆ وەها ئاخت پڕ دەردە...؟ |
ئەوەی کە ئەیڵێیت، هیچ خەمت نەبێ | یەکەم نێچیری شۆڕشمان ئەبێ |
چونکە هەر وەکوو سوێندمان بۆ خواردی | هەتا نەگەینە ڕۆژی ئازادی |
چاومان وەنەوزی ناکەوێتە سەر | هەر ئەبێ دوژمن دەرپەڕێتە دەر |
کوردستان | |
تەمەندرێژ بن بۆ دایک هۆزتان | ببووژێننەوە یانەی پیرۆزتان |
هەر چاوەڕوانم چاوم هەڵهێنم | ئێوە لە دەورم ئازاد ببینم |
منیش سەرلەنوێ ئەبمەوە بە جوان | ئەچمەوە دۆخی جارەکەی جاران |
کە بینیم ئێوە خەندەی بەختیاری | بۆ من ئەهێنن بە یادگاری |
لەگەڵ گۆزەڵە خوێنی ئازادی | کە یادگارە بۆ مێژووی مادی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|