گرفتارم بە داوی زولفی شێرینێکی قەد بەیداخ
Appearance
گرفتارم بە داوی زولفی شێرینێکی قەد بەیداخ | بە تەقدیری خودا نابێ دڵی دێوانە قەت بێ داخ |
لەکن دەرکەوتنی لەیلا دەم و دەس شێت و مەجنوونم | لەکن ون بوونی ئەو شیرینە فەرهادم لە کێو و شاخ |
دەبینی ڕەنگی زەردم بۆچ دەپرسی حاڵی دەردی من | کە بێ شەوقم میسالی دالییەی بێ خاوەن و چەرداخ |
نەخۆشی سەرسەری سابیر مەگەر چا بێتەوە ڕۆژێ | کە تۆ پێیێ بنێیە سەر سەری کوتتابی ئۆف و ئاخ! |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|