گرتم یاری نۆ گرتم یاری نۆ
Appearance
گرتم یاری نۆ ... | مەلا دەپرسیت گرتم یاری نۆ |
سەنای سەرتاپای بنووسم بۆ تۆ | باڵا وە وێنەی نەونەمامی نۆ |
وەحشی غەزالی لێولەعلی ئاڵی | پەشێو دەسماڵی هەم نەسرین خاڵی |
ئەبرۆ کەمانی برژانگ چون سینان | دیدە فەتتانی غەمزە وەک پەیکان |
باڵا عەرعەری ڕوومەت وێنەی خۆر | پەری پەیکەری شەنگ شۆخی دولبەر |
بەرزە دەماخی وەک سەروی ناو باخ | مەلا وە قورئان دڵ بۆی بووگە داخ |
زۆر عیلم بازە ساحێوی نازە | شازادەی بێ عەیب یەکجار مومتازە |
گێسوو پەریشان چەمان ئەسرینە | ڕوومەت درەخشان ئەڵێی پەروینە |
دیدە پڕخومار هەر وەک مەی نۆشان | جەمین شوعلە دەر وەک شەمسی ڕەخشان |
وەک ئاهووی تاتار لە سا سڵ کەردە | وەحش و بێ فامە وەک ئاهووی هەردە |
دەپرسیت مەلا چۆنم کەوت وە دەس | ئەم حۆری شێوە ئەم ئاسکەی چاومەس |
هەر وەک سەییادان مەئلووف وە شکار | بەربەیانی چووم بۆ ڕاوی کۆسار |
لە سوب سەحەردا لە سەر شەتاوێ | من دیم جەیرانێ، شۆخی لەولاوێ |
لە دوور دی شێوام وە تاو گەڕیاوە | چون ئاهووی ڕەمگا لەولا وێساوە |
گاگا وە نازۆ ئەیکرد نیگایێ | تۆی دڵمی پیکا لە هەموو لایێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|